بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەجەبی، بەڕێوەبەریی گشتی شەریکەی گواستنەوە و گەیاندنی ڕەیلی ئێران وتی: کاتژمێر ۹ و سی خولەکی ڕۆژانی دووشەمە شەمەندەفەری تاران- تەبرێز – وان سەفەر دەستپێدەکات.
وتیشی: شەمەندە فەرەکە بۆ نزیک هەشتی بەیانی ڕۆژی سێ شەمە دەگاتە وان و بە ماتڵ بوون لە سنوورەکان و ئەنجام دانی کاروباری گومرۆکی ۲۴ کاتژمێر ئەم سەفەرە کاتی پێویستە.
ئەوەشی راگەیاند کە ئەم شەمەندەفەرە لە سەر ئەرک و هاوکاری ڕێگای ئاسنی ئێران و تورکیا بە مەبەستی ئاسانکاری لە هاتوچووی موسافرەکان و بەرەوپێش چوونی کاروباری بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە