بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە کۆبوونەوەی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا ئامانج لە بەهێز کردنەوەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەی بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران لە ئەگەری هێرش ڕاگەیاند.
هۆک لە بەشێکی تر لە کۆبوونەوەکەی چوارشەممە ئامانج لە گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی سەرەتا دەست پێڕانگەیشتنی ئێران بە پارەیەک کە بۆ پشتیوانی لە هەوڵە ئاڵۆزکەرەکان پێویستییەتی، وەسف کرد و لە درێژەدا ئامانجی دوایی ئەو گوشارانەی گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان بۆ دەست خستنی ڕێککەوتنێکی تەواو و گشتی هێنایە ئەژمار.
برایان هۆک لە هەمان کاتدا جارێکی تر پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ترامپ ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانە لە کاتێکی شیاودا.
Your Comment