بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەندان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خانمێكی كوردی بە ناوی هێرۆ قادر وەك باڵوێزی وڵاتەكەی لە بولگاریا هەڵبژارد.
ئەو خانمە كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، له ئێستادا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی تیمی دیپلۆماسی باڵوێزخانه‌ی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا و كاربه‌ڕێكه‌ری باڵوێزخانهكە له پورتوگال كار ده‌كات.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو خانمە كوردە لە ماوەی رابردودا له‌گه‌ڵ تیمی ڕاوێژكار و یاریده‌ده‌رانی جێگری سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەل تیمی كۆشكی سپی ئەو وڵاتەدا كاری كردووه.
هێرۆ قادر هاوكات براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی (Matilda W. Sinclaire Award)ه كه تایبەتە بە شاره‌زایی له زمانه جیهانییه‌كان دا، لەكاتێكدا ئه‌م دیپلۆماتكاره كورده نۆ زمانی گرنگی جیهان ده‌زانێت و له نێویشیاندا ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، ڕوسی، هیندی، توركی، ئیسپانی، یۆنانی و فارسی به باشی قسه ده‌كات.
هێرۆ قادر لە دایكبوی ساڵی ۱۹۷۳ی شاری هه‌ولێرە و ساڵی ۱۹۷۶ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چونەتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە ئێستادا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماستهرە له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
Your Comment