بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی جەختی کرد کە دۆسیەی پێکهێنانی ناکبینەی نوێی عێراق بە تواوەتی لە ٢ هەفتەی داهاتوو دادەخرێت.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: لایەنە سیاسییەکان لەم بارەوە ڕێککەوتوون.
فەیاز ئاماژەی کردە سەر بڕێک دژایەتییەکان لە سەر دیاری کردنی بەرپرسانی بڕێک لە وەزارەتخانەکان بە تایبەتی وەزارەتخانەی ئاسایش و وەزارەتی داد.
ناوبراو لەسەر ئاگر تێبەربوونی مەزراکان لە بڕێک لە ناوچەکانی عێراق کە دەوترێت بە ئەنقەست بووە، جەختی کرد: بەشێک لە ئەو ئاگرتێبەردانانە ئەگەری هەیە لە لایەن ئەندامانی داعشەوە ئەنجام درابێت.
Your Comment