ئاسایشی سنوورەکان و یەکپارچەیی کوردستان هێڵی سووری هێزی سەربازییە

فەرماندەی سوپای کوردستان وتی: ئاسایشی سنوورەکانی کوردستان و یەکپارچەیی هێڵی سووری هێزی سەربازییە و هەر کەس بیەوێت دزە بکاتە ناو خاکی وڵات بە دڵنیاییەوە بەرەوڕووی هێزی چەکداری دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان، سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی لە ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتن و ناساندنی فەرماندەی لەشکەری ٢٢ی بەیتولموقەدەسی پاریزگا بە ئامادەبوونی سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلوو فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای باکووری رۆژئاوای ئێران، بە ئاماژە بە لێهاتوویی ئێران لە بەرهەم هێنانی زانستی سەربازی و بیرۆکەی ئۆپەراسیۆنی لە ئاستی جیهان، ڕایگەیاند: دوژمن دەبێ پێکهاتە، ڕێکخراو و بیرۆکەی سەربازیی بە پێی ئەو تەوەرانە داڕێژێت و بە ئاساتی ئامادەیی  و لێهاتووییمان توانیومانە ترس و نیگەرانی بخەینە دڵی دوژمنانەوە.

ڕەجەبی بە ئاماژە بە تێکشکاندنی هەموو پیلانی دوژمنان لە لایەن هیزی چەکداریی وڵاتەوە، ڕاشیگەیاند: هیزی چەکداری کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارگەلی سەربازی پشتیان بە هێزی دەروونی بەستووە و هیچ پێویستیان بە جیهازات و چەکی وڵاتانی دیکە نییە و دوژمنانیش ئەوڕۆکە ئامادەیی سەربازی وڵاتیان کردۆتە ئامانج، لە کاتێکدا توانستی سەربازیی ئێران زۆر بەرزە.

ناوبراو بە ئاماژە بە جموجۆڵی دوژمنان لە سنوورەکانی رۆژاوایی و هەوڵ بۆ زدە کردنە ناو وڵات، جەختی کرد: : ئاسایشی سنوورەکانی کوردستان و یەکپارچەیی هێڵی سووری هێزی سەربازییە و هەر کەس بیەوێ دزە بکاتە ناو خاکی وڵات بە دڵنیاییەوە بەرەوڕووی هێزی چەکداری دەبێتەوە.

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان بە داکۆکی لە یارمەتیی سوپا بە دەوڵەت بۆ بێ بەشی سڕینەوە لە ناوچەگەلی بێ بەشی وڵات بە پێی فەرمانی رێبەری باڵای شۆڕش و هەوڵ بۆ تۆکمەی باوەرگەلی ئایینی هێزەکان، جەختیشی کرد: دەبێ پلان داڕشتنی پێویست بۆ ئەو کارە گرینگانە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی لەشکەری ٢٢ی بەیتولموقەدەسی پارێزگا ئەنجام بدرێت.

News Code 26948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =