داخوازی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکەی دەریای عومان

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕوون بوونەوەی ڕاستییەکان لە سەر بەرپرسی هێرش بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر کە لە دەریای عومان بوون, داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی کرد.

ناوبراو وتی: زانینی ڕاستییەکان و دەرخستنی بەرپرسی ئەو هێرشە، کارێکی زۆر گرینگە و بە دڵنیاییەوە تەنیا بنکەیەکی سەربەخۆ دەتوانێت ڕاستییەکان لێک بداتەوە. بە ڕای من ئەوە ئەنجومەنی ئاسایشە کە دەتوانێت لە سەر ئاوەها پرسێک بڕیار بدات.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ڕۆژی پێنجشەممە دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان تووشی تەقینەوە هاتن. ئەمریکا دەستبەجێ پاش ئەو ڕووداوە ئێرانی بە ئەنجامی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.

News Code 26936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =