بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کیۆدۆ، شینزوئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پاش دیدار لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە هەواڵنێرە هاوڕێیەکانی وت: توانیم ڕێبەری ئێران لە نزیکەوە ببینم و بۆچوون و هەڵوێستەکانی لە سەر ئاشتی ببیسم. بۆچوونەکانی هەنگاوی سەرەکی و بەرەو پێش بۆ دەستەبەر کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ئەو ناوچەیەیە.
لە سەرەتای ئەو دیدارە شینزۆئابە وتی: من دەمەوێت پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بگەیێنمە ئێوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وتی: ئێمە هیچ گومانێکمان لە نیاز پاکی ئێوە نییە بەڵام سەبارەت بە ئەوەی کە لە ترامپ گێڕاتانەوە، من وەکوو خۆم ترامپ بە شیاوی گۆڕینەوەی هیچ پەیامێک نازانم و هیچ وەڵامێکم بۆی نییە و نامبێت.
Your Comment