بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوا، کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی گرووپی توێژینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش وتی: داعش لە عیراق جەنایەتی جەنگی کردووە.
وتیشی: گرووپی تیرۆریستی داعش کۆمەڵ کوژی، جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی کردووە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیشی کرد: گرووپی توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاری دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە دەستوپەیوەندەکانی داعش لە دادگاکانی عێراق دادگایی دەکرێن.
Your Comment