گفتوگۆی تەلەفۆنیی سەرکردەکانی ژاپۆن و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە سەرودەمی سەفەری بۆ ئێران، پەیوەندی تەلەفونی بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای نیشتمانی ژاپۆن لە پەیوەندی تەلەفونی شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەرودەمی سەفەری یابە بۆ ئێران هەواڵی دا.

ئەگەرچی وردەکارییەکانی ئەو پەیوەندییە میدیایی نەبۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە ئابە سەبارەت بە پلانی خۆی بۆ باسکردنی پرسی کەمکردنەوەی ناوکییەکان لە ناوچەدا لە دیداری لە گەڵ رێبەری بالای شۆڕش و هەوڵی خۆی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی تاران لەوبارەیە گفتوگۆی کردووە.

هەروەها پێدەچێ لایەنەکان جەختیان لە بەرپرسایەتیان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی دانیشتنی جی ٢٠ کە لە کۆتایی مانگی جوون لە ئۆزاکای ژاپۆن بەڕێوەدەچێ، کردبێ.

ئابە سەفەری ٣ رۆژەی خۆی بۆ ئێران لە بەیانییەوە (چوارشەممە) دەست پێدەکات. ئو سەفەرە لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا بێ هاوتا بووە.

News Code 26885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =