چۆن دەتوانرێت وڵات بە بێ نەوت ئیدارە بکرێت؟/ڕێگای ڕزگاری لە گەمارۆکان

بەرنامەی بە سفر گەیاندنی بە ئەنقەست و چالاکانەی نەوت لە بودجەی دەوڵەت، بە شێوەیەک دارێژراوە کە هەم بودجە لە سەرچاوەکانی بەرهەم هاتوو لە نەوت ڕزگاری بێت و هەم داهاتەکانی هەناردە کردنی نەوت بۆ گەشە نابودجەی خەرج بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕدا، ڕێکارەکانی چوونە دەرەوەی ئابووری ئێران لە داهاتە نەوتییەکانی شرۆڤە کردووە. لە بەشیک لە ئەو ڕاپۆرتە، جگە لە پێشکەش کردنی ڕێکاری جیدی وەکوو وەرگرتنی ماڵیات، ماڵیات لە سەر مڵکە گرانەکان و بەڕێوەبەرایەتی هاوردەکان، هاتووە: هیچ  ئابووریزانێک لە درێژەی گەمارۆوە ئابوورییەکان پاڵپشتی ناکات. گەمارۆوە ئابوورییەکان بنەڕەتی بەرهەمهێنانی وڵات لاواز دەکاتەوە و ئاسایشی کورت خایەن و درێژخایەنی خەڵک کەم داتەوە.

لە ڕاستیدا، پێکهاتەی ئابووری لاواز، وڵات تووشی خەسار دەکات و لە قۆناغی ئێستا لایەنی بەرانبەر هەموو سەرەنجی خۆیی لە سەر لاواز کردنەوەی ئابووری ئێران داناوە. بەم پێیە، گەمارۆدانی نەوتی ئێران بە ڕێگای سەرکەوتنی دەزانێت کە دەتوانێت وەکوو دەرفەتێکی گەورە بۆ چاکسازی پێکهاتەی ئابووری ئێران و بەدی هاتنی ئارەزووە چەندین دە ساڵەکان لە سەربەخۆیی لە نەوتیش دێتە ئەژمار.

چوارچێوەی بەرنامەی بە سفر گەیاندنی بە ئەنقەست و ئامانجداری نەوت لە بودجەی دەوڵەت، بە شێوەیەک دارێژراوە کە هەم بودجە لە سەرچاوە داهاتەکانی نەوت ڕزگاری بێت و هەم لە هەمان کاتدا، داهاتی هەناردە کردنی نەوت بە هەر رێژەیەک، بتوانێت بۆ گەشەی نابودجەیی دەوڵەت لە وڵات بەکار بهێنرێت.

ئاشکرایە ئەو پێشنیارەبە واتای توانینی بە سفر گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران نییە و وڵات هەوڵ دەدات کە بە پێی نیازی خۆی نەوت هەناردە بکات، بەڵام لە ئەو راپۆرتە نیشان دراوە کە تەنانەت لە ئەگەری بە سفر گەیاناندی هەناردە کردنی نەوت، ئیمکانی بەڕێوەبەرایەتی تێچووەکان و بازاڕی دراویش هەیە.

لە درێژەدا و پەرەی بەرنامەی چالاکانەی دژە گەمارۆ و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی دۆخی ئێران لە ساڵی ١٣٩٨، بە گۆڕانی دۆخی گەمارۆکانی زاڵ بە سەر ئابووری بە دۆخی نوێ لە مانگی گوڵانی ١٣٩٨، پێویست بە گرتنی هەڵوێستێکی پتەوی دژە گەمارۆیی کە وڵات لە بەرانبەر گەمارۆکان، بپارێزێت، هەستی پێدەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە، بە پێی لێکدانەوەکان، شێوەی چنینی بەرنامە دژە گەمارۆییەکان بە شێوەی ئێستا کە زیاتر بە شێوەی سیناریۆسازی کەم کردنەوەی ڕێژەی نەوتە، بەردەوام نابێت و ئابووری ئێران دەبات بەرەو کوڵانی وردە وردە لە ئاگردانی گەمارۆکان و لاواز بوونەوەی بەردوامی بە جێماو لە چالاکی لە چوارچێوەی یاری داڕێژراو لە لایەن لایەنی بەرانبەرەوە.

جگە لە ئەوە، توند بوونەوە و درێژەدار بوونی گوشارەکان دژی وڵات، پێویست بوونی گۆڕینی ستراتیژی ناچالاکی ئێستا بە ستراتیژی پتەو و چالاکانە کە لە پاڵ پێکهاتەی دراوی، بە سەرەکی ترین میحوەری وەرگرتن و و گەشە لە ئابووری گۆڕدراوە، زەرووری دەکات.

بە پێی ئەو باسانە کە کرا و باسە کارناسییەکانی چەند ساڵی دوایی سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی داماڵینی چەکی لایەنی "بودجەی بێ نەوت، ئامانجی سەرەکی ئاوەها ستراتیژیەک، هێرش بۆ سەر بنەڕەتی کێشە ناسراوە و هەوڵ درا بە پێکهێنانی چوارچێوەی هەوڵ،" بەرانبەر لە یاری بە چەک کردنی نەوتی یەکساڵە، ئەو ئامانجە، لە چوارچێوەی بەرنامەی داهاتی نەوت لە بدوجەی دەوڵەت بە دی بێت، بە شێوەیەک کە هەم بودجە لە نەوت پاک بکرێتەوە و هەم بتوانرێت بۆ پەرەی نابودجەیی دەوڵەت بەکار بهێنرێت.

News Code 26852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =