هێزی ئێران بە سنوورەوە ناوەستێت

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ئێمە نیگەرانی هەڕەشەگەلی دوژمنان نین و گەیشتووینەتە دوا قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن؛ واتە تەژین لە هەڕەشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی ڕێزنان لە خوێندکارانی نمانەی شەهید و خۆبەخشی زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گەنجان داهاتووی ئەم وڵاتە دادەڕێژن، وتی: ئێمە دەمانەوێت سەردەمی زێڕینی وڵاتمان بە پێڕەوی لە ئەندیشە بەرزەکانی رێبەری باڵا بنیات بنێین.

سەرلەشکەر سەلامی شەڕی داگیرکەران لە دژی کۆماری ئیسلامی، شەڕ بۆ مۆدێلی حکوومەت زانی و وتیشی: ئێمە شەڕی گەورەمان تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ بە سەربەرزی لێی هاتووینەتە دەرەوە و بەهێزتر لە هەمیشە هەنگاو دەنێین.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بە هەوڵی گەنجانی وڵات لە بەرهەم هێنانی مووشەکی بالیستیکی دژە کۆپاپۆرە جەنگییەکان و فرۆکەهەڵگرەکان بە بەرپرسایەتی شەهید تێهرانی لە نزیکەی ١٢ی ساڵی ڕابردووەوە کرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سای کۆماری ئیسلامی و بڕوا بە خۆ؛ پاڵاوگە، فرۆکە، وزەخانەی ئەتۆمی و مووشەک بەرهەم دێنین و لە نانۆدا بەرەو پێشەوە دەچین و ئەوە لە ئەنجامی پێڕەوی لە ویلایەتی فەقێ مسۆگەر بووە.

ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆ هێزێکی گەورە و شکست نەهێنەرین، چونکە هەموو سناریۆکانی دوژمنمان ئەزموون کردووە و تێکشکاندووە، دوژمن گوشاری لانی زۆری لە شەڕی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی، میدیایی و کەڵک وەرگرتن لە گرووپگەلی تیرۆریستی تاقی کردۆتەوە و بەوەشەوە هەر خەڵکی پێش کەوتوون و توانیومانە فەزای ئۆپەراسیۆنی دەروونی دوژمن تێک بشکێنین.

سەرلەشکەر سەلامی لە بەشێکی دیکە لێدوانەکانیدا ڕووانییە دابەزینی هێزی دوژمن هەمبەر بە ئێران و وەبیری هێنایەوە: ئێوە ئەوڕۆ شایەدی کز و بێدەنگ بوونی دوژمنانن، چونکە هێز و توانایی ئێران چیتر بە سنوورەکانی نابەسترێتەوە و دەسەڵاتێکی یەکلانگیرە لە ناوچەدا و بەو پێیە لە هەڕەشەی دوژمن ناترسێ.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی ئەمریکا لە فەلسەفەی سیاسی خۆی شکستی هێناوە و بێزاریی جیهانی لەو ئەمریکا بە هۆی شکستی فەلسەفەی سیاسییەتی، جەختی کرد: ئێمە نیگەرانی هەڕەشەگەلی دوژمنان نین و گەیشتووینەتە دوا قۆناغێ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن؛ واتە پڕاوپڕین لە هەڕەشە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەوە دوا قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی ئێمە و دوژمنە و لەو قۆناغەش تێدەپەڕین و لە هێڵی ڕاستەوخۆ و هەمووار بە ڕاکەیەکی بەهێز بەرەو پێش دەچین و ئاڵاکەمان دەگەیێنیە گەنجان هەتا لە سەر لووتکەگەلی زیاتری پێشکەوتن و ئاوەدانی وڵاتدا هەڵی دەن.

News Code 26706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =