سەرەڕای هەموو دژواری و گوشارەکان وڵات ئیدارە دەکەین

سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوە لە گەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامە نووسەکان و خاوەن مێدیاکان وتی کە یەکگرتوویی و باوەڕ بە یەک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە شەڕی ئابووری ئەمریکا دژی ئێرانە.

سەرۆک کۆمار لە ئەو کۆرەدا ڕایگەیاند: لە شەڕ لە گەڵ ئەمریکا وڵات تێچوو دەدات، بەڵام ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین و ئەو سەرکەونە پێویستی بە هەل و پێداویستیگەلێک هەیە کە گرینگترینیان یەکگرتوویی بیر و باوەڕ بە یەکترە.

ڕۆحانی بە بیر هێنانەوە ئەوەی کە ڕۆژانە لە کاتی هاتوچۆ لە شەقامەکان و هەروەها لە سەفەر بۆ پارێزگاکان لە ڕواڵەتی خەڵک دۆخی وڵاتەکە و ژیانیان لێک دەدەمەوە، زیادی کرد: ئەمڕۆ دەتوانین لە ئەو شەڕە بپەڕینەوە، بەڵام ئابێ تێچووی شەڕەکە کەم بکەینەوە و ئەوە دژایەتی و ئاڵۆزییە کە تێچووی شەڕ زیاد دەکاتەوە. لە لایەکی تر هەرچی ئەو شەڕە ئابوورییە زووتر کۆتایی پێبێت، بە قازانجی خەڵک دەبێت چونکوو هەموو دەردەکان لە سەر شانی ئەوان دەبێت.

سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر ئەوی کە ئەمریکا ناتوانێت وڵاتی ئێمە بە چۆک دابێنێت و ئەمساڵیش سەرەڕای هەموو سەختی و گوشارەکان وڵات ئیدارە دەکەین.

حەسەن ڕۆحانی بە هێنانە ئاراوەی ئەو پرسیارە کە دەسەڵاتی ئەمریکا تا چ کاتێک درێژە دەداتە گوشارەکانی خۆی دژی نەتەوەی ئێران، وتی: کاتێک ئەوان تێبگەن، کاریگەریی گەمارۆکان زۆر کەمە، دەست لە هەوڵی دوژمنانە هەڵدەگرن و  ئاسەواری بیر و دادوەری خەڵک نیسبەت بە دەسەڵات زۆر گرینگ دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ئەگەری هەیە خەڵک  ئەستەم ژیان بکەن بەڵام پرسی گرینگ ئەوەیە کە دوژمن بزانێت خەڵک سەرەڕای بچووک بوونەوەی سفرەکانیان دەست لە پاڵپشتی کردنی دەسەڵات هەڵناگرن و باوەڕیان بە بەرپرسان و دەسەڵاتداران هەیە.

News Code 26660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =