واشنتۆن: هیچ پەیامێکی نهێنیمان بۆ ئێران نەناردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هیچ پەیامێکی نهێنیی لە رێگەی عەمان یان ئەڵمانیاوە بۆ ئێران نەناردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مۆرگان ئەرگاتووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: واشنتۆن پەیامەکانی خۆی بۆ ئێران بە ئاشکرا ڕادەگەیێنێت.

وتیشی: داوامان لەو لایەنانەی کە لەمناوە خاوەن بەرژەوەندین کردووە کە ئێران بۆ کەمکردنەوەی کرداری ئاژاوەگێڕانەی هان بدەن.

ئەرگاتووس هەروەها ناردنی پەیامی نهێنیی واشنتۆن بۆ ئێران لە لایەن وەفدی ئەڵمانی یان عەمانی ڕەت کردەوە.

لە رۆژانی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی عەمان و بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئێرانیان کرد و لە گەڵ بەرپرسانی تاران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەڵمانی وتی بەرلین بە بێ ڕاوێژ لە گەڵ واشنتۆن بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانەی ئێران کردووە.

News Code 26632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =