تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە عەرەبستانەوە سەرچاوە دەگرێت

شەڕی یەمەن توندتر دەبێت و هاوپەیمانی عەرەبستان، ئەمریکا و ئیمارات دژی حوسییەکانی یەمەن لە شەڕێکدا کە بڕیار بوو لە چەند هەفتەدا کۆتایی پێ بێت، هێشتا نەیانتوانیوە سەربکەوێن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – گرووپی نێودەوڵەتی: داگ باندو شرۆڤەکاری ڕێکخراوی کاتو، لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی ئینتێرنێتی نەشناڵ ئینترست بڵاو بووەوە وتی: پاڵپشتی واشنتۆن لە عەرەبستان و ئیمارات لە شەڕی یەمەن هەڵە بووە و ئەمریکا لە کوشتوبڕی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن دەستی هەیە.

کاتێک کە حوسییەکان لە یەمەن دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت، ئیمارات و عەرەبستان گرینگایەتی زۆریان نەدەدایە ئەو وڵاتە چونکوو پێوەندیان لە گەڵ ئێران کەم بوو و توانایی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێیەکانیان نەبوو. بەڵام لە ٢٦ ی مارسی ٢٠١٥ هاوپەیمانیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعوودی هێرشی ئاسمانی دژی حوسییەکان و لە پاڵپشتی لە دەوڵەتی هادیان دەست پێکرد.

سەرەڕای پاگەندەکانی ترامپ لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە ئارام کردنەوەی شەڕ لە یەمەن، هاوپەیمانی نیشانی داوە کە هیچ حەزێکی بۆ ئارام کردنەوەی ڕوانگەی خۆی نییە. تەنانەت پێوەندی نزیکی ئەمریکا لە گەڵ عەرەبستان، موحەمەد بێن سەلمانی نەترس تر کردووە. عەرەبستان پێویستی بە ئەمریکا هەیە تا زیاتر خەڵکی یەمەن بکوژێت، کەسانێک کە هیچ هەوڵێکیان دژی ئەمریکا نەداوە.

هێزەکانی هاوپەیمانی جەنایەتی زۆریان ئەنجام داوە. ڕاپۆرتی گرووپە مرۆڤدۆستانەکان نیشانی دەدات کە سعوودییەکان و ئیماراتییەکان بەرپرسی دوو لە سەر سێی وێرانییەکانی یەمەنن.

مایک پەمپێئۆ لەم دواییەدا پاگەندەی کرد: ئەمریکا یارمەتی عەرەبستان دەدات چونکوو مووشەکەکانی حوسییەکان کە لە فڕۆکەخانەی ڕیاز دەدات ئەگەری هەیە خەسار لە ئەمریکییەکان بدات.

واشنتۆن نابێت لە پێکدادانی خێڵەکی بە نوێنەرایتی لە بنەماڵەی پادشایی سعوودی و ئیماراتی دەستێوەردان بکات. لە ڕاستیدا تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهان لە عەرەبستانەوە سەرچاوە دەگرێت. لەوانە هێرش بۆ سەر یەمەن، ڕفاندنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ناردنی هیز بۆ پاڵپشتی لە دیکتاتۆری، یارمەتی بە ئیسلامگەرا توندڕەوەکان لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و دەستێوەردان لە پێکدادانی ناوخۆیی لیبیا.

News Code 26604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =