کاربەرانی تویتەر:  دەنگی بەستە زمانیی عایشە هەڵبڕن

شەوێ ڕابردوو عایشە لوولوو منداڵی ٥ ساڵەی فەلەستینی کە بۆ دەرمانی تۆمۆری مێشک بە تەنیایی ڕەوانەی کەرتی رۆژئاوایی کرابوو، گیانی لە دەست دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی: شەوی ڕابردوو عایشە لوولوو منداڵی ٥ ساڵەی فەلەستینی کە بۆ دەرمانی تۆمۆری مێشک بە تەنیایی چووبووە کەرتی رۆژئاوایی، گیانی خۆی لە دەست دا. ئەو ڕووداوە کاردانەوەی بەربڵاوی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دواوە بوو و تاقمێکیان بستەزمانی و چەوساوەیی ئەو منداڵەیان وەک بەڵگەیەکی دیکەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی وەسف کردبوو.

ئەو منداڵە فەلەستینییە کە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و دەستەوەستان بوونی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە، بۆ دەرمان ڕەوانەی قودس کرا بوو، بە هۆی پێشگریی بەرپرسانی ئیسرائیلی لە هاورێتی دایک و باوکی بێ بەهرە بوو.

لەمناوە وتەیەک لە سام لوولووی باوکی عایشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە کە دەڵێ: "کچی من زیاتر لە جارێک مرد؛ جارێک بە هۆی دوور کەوتنەوەی لە بنەماڵەکەی و گریانی لە کاتی دەرمان و جارێک بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکان".

کەس گوێی لە دەنگی گریانی عایشە نەبوو

ئەوە لە کاتێکدایە کە می ئەلکیلە وەزیری تەندروستی فەلەستین لە پاش کۆچی ئەو منداڵە فەلەستینییە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ئاشکرای کرد کە چۆنە منداڵێک بە تەنیایی و بە بێ هاوڕیی باوک و دایکی لە حەسارەکانی ئیسرائیل پەڕیوەتەوە هەتا لە ماوەی دەرماندا لەباری ڕۆحییەوە ئاسوودە بێت؟

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە: عایشە بەر لە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی قودس بۆ هەڵگرتنی تۆمۆری مێشکی زۆر گریاوە و بەردەوام دایکی بانگ کردووە، کەچی ڕژیمی داگیرکار رێگەی بە دایکی نەداوە لە منداڵەکەی بێت و لە کاتی نەشتەرگەریشدا جگە لە ژنێکی فەلەستینی کە بە ویستی خۆی لای بووە، کەسی بەلاوە نەبووە.

وەزیری فەلەستینی جەختی کرد: ئەوی بۆ عایشە ڕووی دا بە پێچەوانەی هەموو ڕێککەوتن و پەیماننامەگەلی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان بووە.

می ئەلکیلە داوای لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهانی کرد کە بۆ پێشگری لە دووپات بوونەوەی ڕووداوگەلی لەو چەشنە هەوڵ بدەن.

کاردانەوەی کاربەرانی تویتەر بە مەرگی عایشە

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ئەو مندالە فەلەستینییە، کاربەرانی فارسی زمانی تویتەری فارسی بە هەشتەک عایشە لوولوو (#عائشة_اللولو) کاردانەوەی بەو ڕووداوە نیشان دا و ئەو هەشتەکە لە ماوەیەکی کەم دا بووە داخترین و هەشتەکی تویتەری فارسی.

ئەشکان جارێک نووسی: پێکەنینی بەستزمانانەی #عائشة_اللولو کچە ساوای ٥ ساڵە دڵ و هەناومی سووتاند. ئیشەڵڵا حەزرەتی مەهدی (عج) دیت و تۆڵەی یەکەیەکەی خوێنی بە ناحەق ڕژاو لە ڕژیمی داگیرکاری زایۆنیی منداڵ کوژ دەستێنینەوە.

کاربەرێکی دیکە بە نازناوی "زەحی بانوو" وێرای بڵاو کردنەوەی وێنەی ئەو منداڵە بەستزمانە نووسی: ئەی پاریزەرانی ئاشتی لە کوێن؟ ئەی بۆ دەنگتان دەرنایە و دەنگتان نابیستین.

سەید پوویان حسێن پوور وێرای ئاماژە بە مەرگی بێکەسانەی عایشە ڕەخنەی لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ گرت و نووسی: لەبارەی عایشه بنووسن، لەبارەی عایشە بخوێنن، یان با دەنگی عایشێ هەڵبڕین لە گوێی زەماندا، هەتا لۆکە خنیوەکانی ناو گوێی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و ئەوانەی ئیدعای پاراستنی مافی منداڵانیان هەیە، بجووڵیتەوە ... گیانیان کە بە هیچ دەنگێک و کارەساتێکی فەلەستین نالەرزێ، بەڵکوو لۆکەکانی ناو گوێیان وەجووڵە بێن.

هەروەها کاربەرێکی دیکە بە ناوی حسێن مەشتی نووسی: خاکی خۆت بپارێزە غەزە! / ئەو هەمووە گوڵە بپارێزە، غەزە! / تا کاتی شازی پشکۆتن لە خوێن / بە گیان و لەشت بەرخۆدان بکە، غەزە!

یان سەید سەجاد بە ڕوانگەیەکی تایبەتی ڕووانیویەتییە ئەو ڕووداوە و دژایەتی بۆ پاڵپشتی لەو منداڵە فەلستینییە و نووسیویە: هەر وەک لە #عائشة_اللولو دەنووسن، ئامادە دەرکەوتنی تاقمی "نە غەزە، نە لوبنان، گیانم قوربانی ئێران" بن؛ ئەوانەی کە پلانی کاری رۆژانەیان لە کاتژمێری ٨ی بەیانی بە کاتی واشنتۆن هەڵاتن لە ژووری فلانە کۆنگرەمەن بۆ نووسینگەی ئەو نئۆکانە بۆ داسەپاندنی گەمارۆ و گوشاری زیاتر لە سەر خەڵکی هەمان ئێرانە.

News Code 26598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =