شەڕنەکردنی ترامپ بە هۆی بە هێزی ئێرانە/ بۆڵتۆن کەسێکی بێ ئەخلاقە

بەربژێری خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و ئەفسەری پێشووی سیا وتی: ترامپ دەزانێ ئێران لە عێراق و تاڵەبانێک کە نەمانتوانی بیانبەزێنین، بە هێزترە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەولەتی – جەواد حەیران نیا و ئێلناز سەفەوی: پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو ترامپ ئەمریکای لە بەرجام کشاندنەوە، شایەدی کەم کردنەوەی هەندێ لە پابەندەییەکانی ئێران بەو ڕێککەوتنە و هاوکات تەشەنەسەندنی دۆخی کەنداوی فارس بووین و لەمناوە ترامپ پێداگرە لە پەیوەندی گرتنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەو. هەر لەو پەیوەندییە.

لەو پەیوەندییەدا، هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ "ڕابێرت دەیڤید ستیل" ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی ڕێکخراوی سیخۆری ئەمریکا (سیا) و بنیاتنەری ڕێکخراوی "چالاکیگەلی هەواڵگرانەی سوپای دەریایی ئەمریکا" ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئێوە لەم دواییەدا لە لێدوانێک لە تەلەڤیزیۆنی نیشتمانی ڕووسیا هەواڵی درۆیینی ڕەوانەکرانی ١٢٠ هەزار هێزی ئەمریکی بۆ رۆژهەلاتی ناڤینتان ڕەت کردەوە و ڕاتانگەیاند کە بەڕێز ڕۆحانی دەتوانێ بە پەیوەندییەکی تەلەفونی پێسگری بکات لە ئەنجام درانی ئاوەها کارێک. دەکرێ بڵێن لەو دیمانە باسی چی دیکەتان کرد؟

ـ لەوەی کە ڕووسیا حەز بە ئەندێشەکانی من دەکات خۆشحاڵ بووم؛ لەوەی کە ئەوان بڕوایان بە دەنگۆ و درۆ بڵاوکراوەکان لە میدیاگەلی ئەمریکی کردبێت، نیگەران بووم.

جگە لە ڕەت کردنەوەی هەواڵی درۆیینی بڵاوکراوە لە میدیاکان، ئاماژەم بە وتارێکی زۆر باشی "ڕۆگان (Rogan)" دا کە لە "واشنتۆن ئێگزمینێر" بڵاو بۆتەوە. پەیامی من بۆ بەردەنگانی ڕووس ئەوە بوو، ئەگەرچی پاش بڵاوبوونەوەی ئەو دیمانەیە لە یۆتیوب هەموو جیهان گوێبیستی ناوەڕۆکی دیمانەکە بوون.

ترامپ بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە متمانەی بە ڕاستبێژیی پەپمێئۆی وەزیر دەرەوەی و جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری نیشتمانی خۆی نییە و نایەوێ لە گەڵ ئێراندا تووشی شەڕ بێت. نیۆیۆرک تایمزیش لە یادداشتێکدا ڕووانیویەتییە وتاری ترامپ بۆ پێنتاگۆن کە خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.

منیش لە وتووێژ لە گەڵ تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا ئاماژەم بە خاڵێکی دیکە کرد کە هیوادارم بڵاو بووبێتەوە و ئەوەیش ئەوە بوو کە "دوژمنی دوژمنی من دۆستی منە". بو گوێرەیەکی دیکە ترامپ تەواو ئاگاداری ئەوەیە کە ڕژیمی ڕەگەزپەرەستی ئیسرائیل کە جیاوازە لە کۆمەڵگەی جووەکان، دوژمنی ئێمەیە و سەرۆک کۆمار باش دەزانێت کە ئەو ڕژیمە بە دەرکردنی ٣٤ یاسای تێکدەرانەی ناوخۆیی و شەڕ ڕاستەوخۆ زیانی بە ئابووری، دەوڵەت و کۆمەڵگای ئێمە گەیاندووە و ئەگەر دەڵیت ڕژیمی زایۆنی دەمێنێتەوە بەو هۆیەیە کە ئاگاداری ئەو دەسەڵاتەیە بە بەرتیل، هەڕەشە و درۆ لە ئەمریکادا بە دەستی هێناوە.

من لەو دیمانەدا بەو ئاکامە گەیشتم کە جگە لە سووکاتی پێکردنی دیموکراتەکان، سەرۆک کۆمار لەوە بێزارە کە لە لایەن بەرپرسانێک کە دەیەوێ دانوستانیان لە گەڵدا بکات، بەهای پێ نەدرێت.

* ترامپ لە لێدوانی ئەم دوایەیدا لە گەڵ فاکس نیووزیش ڕایگەیاند کە بە دوای شەڕی سەربازی لە گەڵ ئێران نییە، بەڵکوو شەڕی ئەو شەڕی بازرگانییە و درێژە بەو شەڕە دەدات. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ کاتێک کە من لە مارچی ٢٠١٨دا بۆ یەکەم جار سەبارەت بە ڕێککەوتنی دوو کۆریا و ڕۆڵی ترامپ لە دەستەبەری کردنی ئەو دۆخە کە پێشنیاری "جین پینگ" بوو، قسەم کرد، هەموو لا گاڵتەیان پێ کردم و بە گەمەژە ناویان لێ بردم. ئیستا هەموو دەزانن من بۆ ئەو بۆچوونە سەرچاوەی بڕواپێکراوم لە بەر دەستدا بووە. لام وایە ئەو بۆچوونە رۆژهەڵاتی ناڤینیش دەگرێتەوە.

ترامپ دەزانێ ئێران لە عێراق و تاڵەبانێک کە تەنانەت لە شەڕیشدا نەماتوانیویە شکستیان بدەین، زۆر بە هێزترە. هەڵبەت نامەوێ بگەڕێمەوە بۆ بنەماکان و هۆکارەکانی شەڕ لە گەڵ ئەوان کە ئویش سەرچاوەی لە درۆکانی ٩٣٥ دەگرت. من بڕوا ناکەم ترامپ و فەرماندەی سوپای ئەمریکا کە وەک سەرۆکی دواتری ئەرکانی هاوبەش هەڵبژاردراوە بکەونە داوی ئاوەها درۆ و تەڵەکەیەک. ئەگەری وەلاوەنرانی بۆڵتۆن و پەمپێئۆ و لە باشترین حاڵەتیشدا "ئێلیۆت ئابرامێز" جەنایەتکاری جەنگی و هۆکاری شەرمەزاریی ئەمریکا لە ئارادایە. ئەو بۆ ئەوەی دیسان بگەڕیتەوە سەر کارەکەی خۆی بەرتیل داوەتە پەمپێئۆ.

لام وایە ترامپ تەنیا لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتایانی ڕاستەقینەی خۆی لە جیهان واتە پووتین و جین پینگدا دانی بەودا ناوە کە ئێران، تورکیا و میسر نە تەنیا دیسان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەریان هەڵداوەتەوە، بەڵکوو بۆ جێگر کردنی ئاشتی لە جیهاندا گرینگن.

بە بڕوای من ترامپ هەر بەو زەندەیەی چاوی لە سەر خۆشەویستترین کچی واتە ئیوانکایە، ئاگاداری ئاستی دەسەڵاتی کۆشنێری زاوایشیەتی کە ئەویش جەنایەتکارێکی دیکەیە و دەیەوێ وەک باوکی "چارڵز کۆشنێر" سەر لە زیندان دەر بێنێ. پلانی کۆشنێر بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین بێ مانایە و دەبێ سەرپۆش بنرێتەوە.

* بۆچی بۆڵتۆن هەوڵ دەدا ترامپ هان بدا بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران. ئایا ترامپ لەو بوارەدا ئەو دەیەوێ هەنگاو دەنێت؟

ـ بۆڵتۆن کەسێکی بێ ئەخلاقە. هەر ئەوڕۆ دوکتۆر "ستیڤ پیچنیک (Dr. Steve Pieczenik)" لە گرتەیەکی ڤیدئۆییدا وەک کەسێکی ترسەنۆک و گەمژە ناوی لێ برد.  ئەو هەروەها پەمپێئۆی بە هۆی رێگە نەدان بە ئەنجام درانی هەنگاوی دروست و پێویست بە کەسێکی بێ کەڵک زانی. دڵنیا بن ترامپیش ئاگاداری هەمووی ئەوانەیە.

* ئایا بابەتێکی دیکە هەیە کە باس نەکرابێت و حەز بکەن لێرەدا بیڵێن؟

ـ بە بڕوای من فەلەستینییەکان لە غەزەدا هەر بەو جۆرەی مەسیحی لە خاچ دراوە دەکوژرێن؛ واتە لە بری هەموومان قوربانی دەبن. ئێستا هەموومان فەلەستینین. ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین هاوکاتی وزەی خۆڕایی و ڕیشەکێش کردنی ڕژیمی زایۆنی لە هەر وڵاتێکدا کە بۆتە هۆی وێرانکردنی و نەتەوەیی کردنی هەموو بانکە ناوەندییەکان (ئەوە کێشەی ئەمریکایە نەک ئێران) دەبێ وەک یەکەمین هەنگاوی پێویست بۆ جێگر بوونی ئاشتی لە جیهانێکی ڕەنگاڵەدا سەیر بکرێت؛ جێهانێک کە تایبەت بە لە سەدا ٩٩ی خەڵکییە.

News Code 26585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =