AP ١٣٩٨ گوڵان ٢٥ ١٠:١٦

پڕە لە بوونەوەری دەریایی؛

بەردی گەوهەری ٩٩ ملیۆن ساڵە لە میانمار دۆزرایەوە

بەردی گەوهەری ٩٩ ملیۆن ساڵە لە میانمار دۆزرایەوە

لە میانمار بەردە گەوهەرێکی ٩٩ ملیۆن ساڵە دۆزراوەتەوە کە جگە لە هەزار پێ، قۆلانچە و مێش، ئاموونیتیشی تێدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشناڵ جێئۆگرافیک، ٩٩ ملیۆن ساڵ پێش لە ناوچەیەک لە میانماری ئەمڕۆ، ڕێژەیەک شیرەی دار کەوتە سەر کەنارەکانی دەریا. ئاکامی ئەو ڕەوتە پڕووسکی بەردە گەوهەرێکە کە ژینی سەردەمی کرتاسەمان پێ نیشان دەدات.

گرووپێک لە لێکۆڵەرانی چینی بە رێبەرایەتی تینگ تینگ یو ئەو پڕووسکە کاڕۆباییەی دۆزیوەتەوە کە لە رووداوێکی هەڵکەوتەدا ئاموونیتێکی تێدایە کە یەکەم نموونەی ناسراوی ئەو جۆرە بوونەوەرەیە.

 ئاموونیت بوونەوەرێکی دەریایی کۆنە و لێکۆڵەران لە دۆزینەوەی لە ناو ئەو بەردە گەوهەرە سەریان سووڕ ماوە.

News ID 26514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha