بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن پۆست، ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوە بە تەقینەوەکانی بەندەری فوجەیرەی ئیمارات، سەبارەت بە هاتوچۆی پاپۆڕەکان لە ئەو ناوچە هۆشداریی دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی دەریاوانی ئەمریکا ڕۆژی هەینیش بە پاگەندەی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران، هۆشداریی هاوشێوەی سەبارەت بە هاتوچۆی پاپۆڕە بازرگانییەکان لە ئاستی ناوچەکە دەرکردبوو.
شیاوی باسە لە رووداوی دوێنێی بەندەری فوجەیرە ٤ نەوت کێش کرانە ئامانج کە ٢ دانەیان هی عەرەبستانی سعوودی بوو.
Your Comment