هێرش بۆ سەر ۴ پاپۆڕی بازرگانی ئیمارات و سعوودییە

دوای ئەوەی دوێنێ ئیمارات هەواڵی هێرش کردنە سەر ۴ پاپۆڕی بازرگانی خۆی لە دەریای عەمان ڕەتکردەوە، ئەمڕۆ ناچار بوو ئەو هەواڵە پشت ڕاست بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەلایەن چەند گروپێکى نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتى بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکى زۆریان پێگەیشتووە.

ئیمارات ڕایگەیاندووە کە "هێرشەکان هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە."

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعوودین و نەوتیان پێبووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە ڕووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.

News Code 26478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =