بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕۆژی یەکشەمە لە بەیاننامەیەکدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: " ئامۆژگاری سەرجەم هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکەین بە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عێراق، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن".
داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە سەردانی عێراق نەکەن لەم کاتەدا.
باڵوێزخانەی ئەمریکا داواشی لە هاوڵاتییەکانی کردووە لە عێراق، بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی باڵوێزخانەکە بکەن لە بەشی خزمەتگوزاریی تایبەت بە هاووڵاتیانی ئەمریکا.
ئەو هۆشدارییە نوێیەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە دوای سەفەرەکەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ بەغدا دێت.
پەمپێئۆ دوای توندبوونەوەی ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریکا سەردانی بەغدای کرد.
Your Comment