بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "رای الیوم"، سەرچاوەگەلی باڵای ئەمنی ڕژیمی زایۆنی دانیان بەوەدا نا: حیماس هەزاران مووشەکی لەیزێریان لە بەردەستدایە کە زانیاریی ئێمە لەبارەیان زۆر کەمە.
ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند: حیماس لە میانەی شەڕی ٢٠١٤ لە مووشەکگەلی دژە تانکی لەیزێری بەهرەی وەرگرتووە، بەڵام لەو کاتەدا ژمارێکی کەمی لەو مووشەکانە پێ بووە، کەچی ئێستا لانی کەم ١٥٠٠ مووشەکی لەیزێریی هەیە و لە ئێستادا یەکەگەلێک لە کەتیبەکانی قسام بۆ تەقاندنەوەی ئەو مووشەکانە ڕادەهێنرێن و ئیسرائیل زانیاریی کەمی لەبارەی ئەو مووشەکانە و ئاستی بڕەویان هەیە.
شایانی باسە کە لە شەڕی سێ رۆژەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی غەزە، ڕەزمەندەکانی بەرخۆدانی فەلەستین زەبری کوشەندەی لە زایۆنییەکان دا و بە مووشەکگەلی زیرەکی کۆرنیت ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی زایۆنییەکانیان کردە ئامانج.
Your Comment