بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "رای الیوم" لە یادداشتێکدا ڕایگەیاند: درێژەی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە باشوری ئەدلەب و ئازادکردنەوەی ناوچەگەلی ستراتژی، هەندێک پرسیاری لەبارەی بێدەنگی تورکیا بە دواوە بووە و لەمناوە پێناچێت کەس بەها بە داخوازیی خولۆسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە باشووری ئەدلەب، بدات. چونکە ئو هێزانە لەماوەی رۆژانی ڕابرتدوو پێشڕەویی بەرچاویان بووە و توانیویانە ناوچەگەلی ستراتژیکی وەک کوفرنەبووە، قەڵامەزیق، تەل هەواش، کراکات و شێخ ئیدریس ئازاد بکەن.
ئەو میدیایە نووسی: ئۆپەراسیۆنەکان لە کاردانەوە بە هێرشی گرووپی تیرۆریستی هەیئەتولشام بۆ سەر بنکەی حەمیمیەمی ڕووسیا ئەنجام دراوە و هاوکات ڕووسەکانیشی هان دا کە دەست لە سیاسەتی دان بە خۆدا گرتن لە باکووری سووریا هەڵگرن و ودایارە ڕووسەکان لە کەمتەرخەمیی تورکیا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵینەکانیان هەمبەر بە گرووپگەلی چەکدار لە ئەدلەب، وەڕەز بوونە و خۆیان قۆڵیان لێ هەڵمالیوە.
"رای الیوم" بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی تورکیا هەر لە ئیستاوە نیگەرانی شەپۆلی ئاوارەکان و کەسانی چەکداری ئەدلەب بەرەو سنوورەکانی خۆیانن، ڕاشیگەیاند: بێ شک پێشڕەویی سوپای سووریا بۆ وەرگرتنەوەی ئەدلەب و زاڵ بوون بە سەر ڕێڕەوگەی بابولهەوا لە سنوورەکانی سووریا – تورکیا درێژەی دەبێ و ڕەنگە ئەوە بە ڕەزامەندیی ئەنقەرە بێت، چونکە هیزەکانی تورکیا نایانەوێ بە سەر گرووپە میلیشیاکانی هاوپەیمانی خۆیان زاڵ بن و ئەو ڕۆڵەیان سپاردۆتە سوپای سووریا بە هاوئاهەنگیی ڕووسیا.
بۆچوونی ئێوە