بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاریە دەرعی وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل وێنەیەكی خۆی و خێزانەكەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە كە لە ترسی مووشەكەکانی مەقاومەی فەلەستین چوونەتە ژیر زەوین و خۆیان حەشارداوە.
دەرعی لەسەر ئەو وێنەیە نووسیویەتی : خۆی و بنەماڵەکەی رێنماییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان جێبەجێكردووە كە لە كاتی بوونی هێرشی مووشەكیدا داوا لە هاووڵاتییان دەكەن خۆیان لە ژێرزەوینەكاندا بشارنەوە.
دوای هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەزە و کوژران و بریندار کردنی دەیان هاووڵاتی سڤیل، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین وڵامی هێرشەکانیان بە مووشەک دایەوە.
بۆچوونی ئێوە