بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەلام عەبدولمومن وەزیری دەرەوەی بەنگلادش بە بی بی سی ڕایگەیاند: شەمیمە بیگوم (بووکی داعش) بە هۆی بەشداری لە کاری تیرۆریستی، ئەگەر ڕادەستی ئەو وڵاتە بکرێتەوە لە گەڵ سزای ئیعدام بە داری ئیعدام بەرەوڕوو دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی بەنگلادش لەم بارەوە وتی: ئێمە یاسایەکی سادەمان سەبارەت بە هەر کەسێک کە بەشداری کردنی لە تیرۆریزم بسەلمێندرێت، هەمانە و ئەویش سزای ئیعدامە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: شەمیمە بیگوم هاووڵاتی بەنگلادش نییە و داوای هاووڵاتی بوونی ئەو وڵاتەشی نەکردووە و وەکوو دایکی لە بریتانیا لە دایک بووە.
بۆچوونی ئێوە