شەڕڤانانی کوردی سووریا لەگەڵ دیمەشق دانوستان دەکەن

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک جەختیان کردەسەر ئامادەییان بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێکاری چارەسەریی قەیرانی کەڵەکە بووی ئەم وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا ئەلیەوم، مەزڵووم کۆبانی، سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی وتەدانێکیدا لە کۆنگرەی عەشیرەکانی سووریا لە عەین عیسا، ڕایگەیاند: ئێمە ناگەڕینەوە بۆ پێش ۲۰۱۱ بەڵام بڕوامان بە چارەسەری کێشەکان بە دانوستانی سووری- سووری هەیە و هێزەکانمان بڕوایان بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریایە.

مەزڵووم کۆبانی وتیشی: هەسەدە ئامادەیە لەگەڵ حکوومەتی سووریا دانوستان بکات بۆ گەیشتن بە ڕێکارێکی هەمەلایەنە.

پشتیوانی هەسەدەشی دەربڕی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە باکووری سووریا و وتی: ئەو هێزانە ڕۆڵی بەرچاویان بووە لە شکست دانی داعش لە وڵاتی سووریا و بوونی ئەم هێزانە تا کاتی پاک کردنەوەی بە تەواوەتی سووریا لە تیرۆریزم یاساییە. هێشتاش تیرۆریزم هەیە و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش و ڕووسیاش زەرووریە.

 زیادیشی کرد کە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو تەنیا لە ڕێگای قبووڵ کردنی ڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە پشتیوانی کردن لە داهاتووی ئەم ناوچە دێتەدی.

 فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند کە پاش بریاری ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا دانوستانی نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و دەوڵەتی دیمەشق هاتووەتە ئاراوە.

News Code 26326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =