بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، وەزارەتی بەرگری عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کاردانەوەی نیشان دا بە هەڵوێستەکان سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆیی ئەم دواییەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: بەغدادی لە شوێنێکدا دەرکەوتووە کە پێدەچێت لە ژێر زەوی بێت. پەردەی سەر دیوارەکە بۆ شاردنەوەی سووچ و پەنای شوێنەکە بووە. پێدەچێ شوێنەکە دوورکەوتە و حەشارگە بێت. هەوڵێکی زۆریش دراوە گرتەکە بە باشترین شێوە تۆمار بکرێت. هەروەها پێدەچێ بەغدادی بە هۆی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە ئەنبار، سەلاحەدین، بیجێ، مووسڵ، ڕەقە و باغۆز تووشی سەر لێشێوان هاتبێت.
شایانی باسە کە لەم دواییەدا ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش پاش ٥ ساڵ شوێنبزر بوون و بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە بریندار بوونی، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتەوە.
Your Comment