بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۱ی گوڵان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران بە بۆنەی هاتنی هەفتەی مامۆستاوە چوونە دیداری ڕێبەری باڵا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وتیان:ئێوە مامۆستایان لە شوناسی فەرهەنگی دروست دەکەن تا کۆمەڵگا هەست بە شوناس بکات. دەیانەوێت بە جێبەجێ کردنی بەڵگەنامەی ۲۰۳۰ لە وڵاتانی موسڵمان، سەرباز و ژێردەستە بۆ ئەمریکا و بریتانیا دروست بکەن.
وتیشیان: شارستانیەتی، پشت بە فەرهەنگ دەبەستێت. ئەگەر فەرهەنگ و دەوڵەمەند نەبێت، شارستانیەت نایێتە دی. لێرەدایە کە گرینگایەتی بەڵگەی ۲۰۳۰ دیارە. ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەنامە ئەوەیە کە سیستەمی فێرکاری ئێمە دەبێ شێوازی ژیان و فەلسفەی ژیان لەسەر بنەمای بیانی بە منداڵ فێر بکرێت. واتا ئێوە لە وانگەدا سەرباز بۆ ڕۆژاوا دروست بکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: هۆکاری ئەوەی کە ئەمانە کار لەسەر بەڵگەی ۲۰۳۰ دەکەن، ئەوەیە کە لەم بەڵگەیەدا فەرمان دراوە کە ڕاهێنان و بارهێنان، هزر و بیری قوتابیان بە جۆرێک بگۆڕێت کە بنەماکانی ژیانیان بە گوێرەی فیکری ڕۆژاوایی بێت.
ئەوەشیان وت کە ئەم بەڵگە واتا ئێوە سەرباز بۆ ئەمریکا و بریتانیا و دیکەی دڕندە کان دروست بکەن؛ ئەوانەی کە مرۆڤ دەکوژن و یارمەتی مرۆڤ کوژەکان دەدەن،بێ ئەوەی ئاڵۆزیش بن. دەڵێن چونکوو پێویستمان بە پارە هەیە یارمەتیان دەدەین. ئێستا ئەمانە دەیانەوێت ئێمە لە وڵاتانی موسڵماندا بۆ ئەمانە سەرباز و نۆکەر و بەردەست ڕابهێنین. ۲۰۳۰ ئەمەیە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دوایین بەشی قسەکانیاندا ئاماژەیان دایە ڕیزبەندی جەنگی دوژمن و هێرشەکانیان لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، دزەی هەواڵگری و زەبردان لە ڕێگای مەجازی و زیادیان کرد: ئەمریکا و زایۆنیزم لە هەموو لایێکەوە خەریکی پلانرێژی و پیلانگێرین، هەڵبەت ئەمە تەنیا تایبەت بە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا نییە، پێشووترەکانیش هەر ئەم کارەیان دەکرد بەڵام بە دەستپۆشی مەخمەڵیەوە کەچی ئێستا سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەستپۆشەکەی هەڵگرتووە و دەستی ئاسنی ئەمریکییەکانی دەرخستوە.
جەختیشیان کرد: لە بەرانبەر ڕیزبەندی جەنگی دوژمن دژی گەلی ئێران، گەلیش دەبێ ڕیزبەندی جەنگی ببێت و هەموو بەرپرسان، گەل و کەسانی بلیمەت و بە توانا لە هەموو بوارەکان دەبێ هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و بێنە مەیدان.
ئەوەشیان وت کە دوژمن بە ڕواڵەت ڕیزبەندی جەنگی نییە کە هەڵبەت هێزە سەربازییەکانی ئێمە وریان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیشیان کردەسەر زەروورەتی پاراستنی یەکگرتوویی و وتیان: هەمووان دەبێ وریا بن بە هۆی ڕای جیاوازەوە لەیەەکتر ئاڵۆز نەبن چونکوو بە هێزی گەل بەستراوە بە یەکگرتووییەوە.
وتیشیان: بێ گومان گەنجانی ئازیزی ئێرانی سەربەرز، شکست هێنانی ئەمریکا و چۆک دادانی زایۆنیزم و سەربەرزی گەلی ئێران دەبینن.
Your Comment