کوردی سووریا بڕوای بە ئەمریکا نییە

ئێستا پاش تێپەڕینی نزیک بە ٥ ساڵ لە یەکگرتنی سەربازی نێوان کوردەکان و واشنتۆن، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەیەوێت هێزەکانی لە سووریا بکێشێتەوە و بەم شێوەی کوردەکان ئەگەری هەیە بکەونە بەر پەلاماری تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاری لە گەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ و لە ڕەوتی گەمارۆی شاری کوردنشینی کۆبانێ لە باکووری سووریا لە لایەن داعشەوە دەستی پێکرد. ئێستا پاش تێپەڕینی نزیک بە ٥ ساڵ لە یەکگرتنی سەربازی نێوان کوردەکان و واشنتۆن، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەیەوێت هێزەکانی لە سووریا بکێشتەوە و بەم شێوەی کوردەکان ئەگەری هەیە بکەونە بەر پەلاماری تورکیاوە. تورکیا هێزە کوردی سووریا وەکوو تیرۆریست چآو لێدەکات و دەڵێت ئەوان سەر بە پەکەکە و دژی تورکیان.

ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز لە راپۆرتێکدا لە سەر دۆخی باکووری سووریا نووسی: سەرەڕای ئەوەی کە مەترسی کۆنترۆڵی ئەو ناوچە لە لایەن داعشەوە کەم بووەتەوە بەڵام هێرشی ناوبەناو لە ئەو ناوچە هێشتا درێژەی هەیە کە لە ڕوانگەی کوردەکانی سووریاوە ئەگەری هەیە کاری شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە بێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کوردەکان کە لە نیگەرانن لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا نازانن چ چارەنووسێک چاوەرێیان دەکات چونکوو ئەگەری هەیە پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا بۆ ڕاونانی هێزە کوردییەکان لە لە ئەو ناوچە دەست بداتە هێرشی بەربڵاو.

ئاڵدار خەلیل لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا رەخنەی لە سیاسەتی لێڵی ئەمریکییەکان  لە بەرانبەر سووریا گرتووە. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تیامز دەنووسێت کە ئەو سیاسەتە کوردەکانی تووشی سەرگەردانی و شڵەژاوی کردووە.

ئاڵدار خەلیل ئەمریکا بە بەرپرسی ئەو شڵەژاوییە دەزانێت چونکوو بە وتەی ناوبراو، ئەمریکییەکان سیاسەتی ڕوون ناگرنە بەر و کەواتە ئەو کێشە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

لە ئەو ڕاپۆرتە هەروەها جەخت کراوە کە کوردەکان مەترسی هێرشی تورکیایان بە هەند وەرگرتووە و هەر بۆیە تونێلگەلێکیان لە ئەو ناوچە دروست کردووە تا بە قسەی خۆیان هێزەکانی ئەو گرووپە لە ئەگەری هێرشی تورکیا سەرلێشێواو نەبن.

News Code 26292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =