AP ١٣٩٨ گوڵان ١٠ ١٨:٠٢

دەیلی تەلگراف باسی دەکات;

نهێنی حەشارگەکەی ئەبووبەکر بەغدادی

نهێنی حەشارگەکەی ئەبووبەکر بەغدادی

ڕۆژنامەیەکی بریتانی ڕاپۆرتی دا کە بە ئەگەری زۆرەوە سەرکردەی داعش لە ناوچەیەکی بیابانی لە عێراق هەڵکەوتوو لە نزیکی سنوورەکانی سووریا حەشار درابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕۆژنامەی بریتانی دەیلی تلگراف لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فیلمی بڵاو بوو لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش نووسی: زۆربەی ڕۆژاواییەکان پێیان وایە کە بەغدادی لە ناوچەیەک لە بیابانی عێراق هەڵکەوتوو لە نزیکی سنوورەکانی سووریا حەشار دراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: سیستەمە هەواڵگرییە ڕۆژاواییەکان لە هەوڵدان لە هەر چرکەیەکی ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا تێبگەن کە بەغدادی لە کوێ خۆی شاردووەتەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە: ئەو گرتە ڤیدیۆییە بە تەکنیکی پێچراو و کامێرایەک بە کوالێتی زۆرەوە گیراوە و تیشک دەری پڕۆفێشناڵی بووە.

News ID 26284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha