AP ١٣٩٨ گوڵان ٧ ١٠:٢٠

ترامپ لە ڕێککەوتنی بازرگانی کشایەوە

ترامپ لە ڕێککەوتنی بازرگانی کشایەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتۆن لە ڕێککەوتنی بازرگانی چەک کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە واژۆ کرابوو، کشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشا تودەی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوونە دەرەوەی وڵاتەکەیی لە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دیکە ڕاگەیاند.

ناوبراو لە لێدوانێکدا لە کۆڕی ئەندامانی ئەنجومەنی نەتەوەیی چەکدارانی ئەمریکا لە ئیدنیانا پۆلیس بە ڕاگەیاندنی چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بازرگانی چەک پاگەندەی کرد دەوڵەتی ناوبراو ناهێڵێت سەربەخۆیی وڵاتاکەی ببێتە قوربانی.

ترامپ وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان بە زوویی داخوازی فەرمی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ئەو پەیمانە وەردەگرێت.

ناوبراو بە واژۆ کردنی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێكکەوتنی چەک جەختی کرد: من بە واژۆ کردنی ئەو فەرمانە داوا لە سێنا دەکەم ڕەوتی ئەو پەیمانە ڕابگرێت و پەیمانە هەڵوەشاوەکە بگەڕێنێتەوە بۆ کۆشکی سپی.

ڕێککەوتنی بازرگانی چەک، بۆ یاسامەند کردنی بازرگانی چەکە باوەکان ئەرکیەتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی مافی کە پاش شکستی کۆنفڕانسە دیپلۆماتیکەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ ی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کۆتاییدا بە بڕیاری کۆبوونەوەی گشتی بووە ڕیککەوتنێک.

News ID 26236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha