بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتریدا نووسی: عەرەبستانی سعوودی و دیکەی ئەندامانی ئۆپێک لە پێناو سیاسەتی ئێمە بۆ قەرەبووی گەمارۆکان دژی بەشی نەوتی ئێران، جیاوازی و کەمی نەوت دابین دەکەن.
ڕاشیگەیاند: جان کری وەزیری پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا و ئەوانەی بۆ پەلکێش کردنی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران یارمەتیان دا، تاوانبارن بە پێشێل کردنی یاسای لۆگان لە ئەمریکا..
یاسای لۆگان هەموو بەرپرسان و سیاسەتوانانی ئەمریکی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دژبەری ئەمریکا بگرن بە تاوانبار دەزانێت.
پەپمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند کە واشنتۆن هیچ مۆڵەتێک بە وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران ناداتەوە.
راشیگەیاند کە ئیمارات و عەرەبستانی سعوودی ڕایانگەیاندووە کە ڕێگە نادەن کیشە لە بازاڕی نەوت دروست بێت.
Your Comment