AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٣١ ١٤:٤٢

۵ چەکداری داعشی لە رومادی دەستبەسەر کران

۵ چەکداری داعشی لە رومادی دەستبەسەر کران

سەرچاوە عێراقییەکان لە دەستگیری ۵ تیرۆریستی تەکفیری لە شاری رومادی لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە هەواڵیان داوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا ۵ تیرۆریستی داعشییان لە ڕۆژاوای عێراق دەستگیر کردووە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە ئەم تیرۆریستانە ئەمرۆ لە گەڕەکی ئەلتامیمی شاری ڕۆمادی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژاوای عێراق دەستبەسەر کراون.

دەوترێت ۵ دەستبەسەر کراوەکە پاشماوەی داعشن کە خۆیان حەشار دابوو لەو گەڕەکەدا و بە زانیاری هەواڵگری شوێنەکەیان ئاشکرا بووە.

News ID 26124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha