بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەیەکدا کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە هاتووە: لە شەڕێکدا لەسەر سنووری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە، چوار سەربازی تورکیا کوژراون.
ئاماژەش دراوە کە دوێنێ هەینی لە شەڕی خەستی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، چوار سەربازی تورکیایی کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە دوو لە کوژراوەکان دوای ئەوەی بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا میدیاکانی پەکەکە سەبارەت بە شەڕەکە هیچ ئامارێکیان بڵاونەکردووەتەوە.
Your Comment