ئەمریکا دەیەوێت سنووری بوکەمال کۆنتڕۆڵ بکات

هێزە جەماوەرییەکانی عێراق سەبارەت بە جووڵە و ئۆپراسیۆنەکانی هێزکانی ئەمریکا لە سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا هۆشدارییان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی الغدیر عێراق، هاشم مووسەوی لە فەرماندەکانی هێزی جەماوەریی عێراق ئامانج لە جێگیر کردنی هێزە هەواڵگری و سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریای بە کەم کردنەوەی ڕۆڵی هێزە عێراقییەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم وەسف کرد.

ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی ئامادەیی تەواوی هەیە لە ئەگەری کردنەوەی سنووری عێراق بە ڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەمریکاوە، لە گەڵیان بەرەوڕوو ببێتەوە.

بە وتەی مووسەوی هێزە ئەمریکییەکان بۆ کۆنترۆڵی ڕێڕەوی بوکەمال لە سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا پلانیان هەیە.

شاری بوکەمال دوایین پێگەی گەورەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو کە لە بندەستی شاری قائیمی عێراق هەڵکەوتووە.

شیاوی باسە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە کردنەوەی رێڕەوە سنوورییەکان بە ڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان و خستنە ڕێی ناسەقامگیری و نائەمنی، بەستێن بۆ چالاکیان لە عێراق دروست بکەن.

News Code 26112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =