ئێران هیچ سنوورێکی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی باڵوێزی فەڕەنسا لە ئەمریکا وتی: هیچ سنوورێک لە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ژێر چاوەدێری ئاژانس بۆ ئێران بوونی نییە؛ نە ئێستا؛ نە لە ساڵی ٢٠٢٥ و نە پاش ئەوەش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە قسەکانی باڵوێزی فەڕەنسا لە ئەمریکا و سنووری ئێران لە پیتاندن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توییتەر نووسی: بۆ ئاگاداری سێ شەریکی ئەورووپی ئێمە لە بەرجام؛ بە پێی NPT، بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بەربەستێک بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران بوونی نییە؛ نە ئێستا، نە لە ساڵی ٢٠٢٥ و نە پاش ئەوەش. خوێندنەوەی بەڵگەیەک کە واژۆیان کرد و بەڵێنیان دا بەرگری لێوە بکەن بۆ شەریکە ئەورووپییەکانمان، بە قازانجە.

شیاوی باسە، باڵوێزی فەڕەنسا لە واشنتۆن ڕۆژی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاماژە بەوەی کە بە سەر چوونی ماوەی بەرجام بە واتای پێبەند نەبوونی ئێران بە بەرنامەیەکی ناسەربازی بۆ چالاکییە ناڤۆکییەکانی نییە، پاگەندەی کرد: لە ئەگەری لەبەرچآو نەگرتنی ئەو بابەتە لە لایەن ئێرانەوە پاش بەرجام ئەگەری هەیە دیسان گەمارۆی زیاتر بخرێتە سەر ئێران.

News Code 26032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =