بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، گرووپەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی بە بەرێوە بردنی کۆنفڕانسێک لە بینای کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف لە سەر پاڵپشتی خۆیان لە سوپای پاسداران جەختیان کرد.
ئەو گرووپانە ڕایانگەیاند کە بە توندی هەوڵی ئەمریکا لە خستنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆریزمیان بە توندی ئیدانە کرد.
گرووپەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق جەختیان کرد کە ئەمریکا یەکەم پاڵپشتی تیرۆریزمە.
ئەبوو فەرقد سەعداوی بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە نەجەفیش جەختی کرد: ئەمریکاییەکان داعش، نوسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی تریان دروست کرد و ئەو کارەی ئەمریکا کە خۆی پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریزمە پێکەنینییە. ئەگەر سوپا یارمەتیمانی نەددەا ٤ یان ٥ وڵات دەکەوتە دەست تیرۆریستەکان.
Your Comment