بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، هێزە عێراقییەکان دیسان گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی جەنایەتی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە گوندی کوجو هەڵکەوتوو لە ناوچە شەنگال لە پارێزگای نەینەوا دۆزیەوە.
هێزە عێراقییەکان لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ ناسینەوەی قوربانیانی دەستی داعش کە تەرمەکانیان لە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە نێژراون، ئەنجام دەدەن.
ئەمە یەکەم جار نییە کە گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بە تایبەتی ناوچەی شەنگال دەدۆزرێنەوە.
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە تەرمی ئەو عێراقیانەیان تێدایە کە لە لایەن داعشەوە ئەشکەنجە دراون و پاشان کوژراون.
Your Comment