بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە ئەمڕۆ دووشەممە سەفەری مسکۆی کردووە، لە دیدار لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەو هاوکاریە کە لە گەڵ ڕووسیا هەبووە بە تایبەتی سەبارەت بە سووریا لەومەو بەدواش ئەنجامی دەدەین؛ ئەم پرسە گرنگایەتی زۆری هەیە.
سەرۆک کۆامری تورکیا لەم بارەوە درێژەی دا: ئەو هەنگاوە گرینگانە کە لە گەڵ ڕووسیا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە نراوە، لە هەنگاوە گرینگە هاوبەشەکانی نێوان ٢ وڵاتەکەیە.
بە ڕاپۆرتی دەیلی سەباح، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو دیدارە بە دربڕینی هیوا بۆ پەرەسەندنی ئاستی پێوەندییەکانی ٢ وڵاتەکە ئاشکرای کرد کە ئامانجی تورکیا لە پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ڕووسیا گەیشتن بە ڕەقەمی ١٠٠ ملیار دۆلارە.
ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستە هاوبەشەکانی دوو لایەنەکە لە سووریاش وتی: لە هەوڵە گرینگەکانی تر هاوبەستەیی و یەکێتی دژی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە بە تایبەتی ئەو هەوڵە گرینگانەیە کە ئێمە لە سووریا ئەنجامی دەدەین.
Your Comment