بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە توییتەر لە پێوەندی لە گەڵ داواکارییەکان بۆ گۆڕانی بڕێک لە پارێزگاکان بە هەرێم نووسی: هەرێمەکان، ئیرادە و داخوازی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراوە کە دەیەوێت کۆتایی بهێنێت بە کێشەکانی بەم حاڵەوە ڕێگا نییە.
سەدر لە پەیامە توییتەریەکەی نووسی: کاری بەرپرسانی هەرێم، بۆ دژی لە ئێوە ئاسان دەبێتەوە و لە گەندەڵی و زوڵم نوقم دەبن، دەرفەت خوازەکان لە ناوخۆ و دەرەوە زاڵ دەبن بە سەرتاندا و لە ئاکامدا زیاتر لە ڕابردوو لە سامانەکانی ئێوە بەهرە دەبەن و لاوازتان دەکەنەوە کەواتە داگیر کردنی ئێوە ئاسان دەبێتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدولئەمیر سالم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای زی وار لە لێدوانێکدا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەو پارێزگا وەکوو پارێزگاکانی تری هەڵکەوتوو لە باشووری عێراق ڕەنج دەبات لە سەرەنج نەدانەکانی دەوڵەیت فیدراڵی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندبوو کە داواکاریەکی فەرمیی بۆ گۆڕانی زی قار بە هەرێمی ڕادەستی دەوڵەتی ناوچەیی پارێزگا کردووە.
دووشەممەی هەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە باشووری عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی خۆی دەنگی ئەرێ درا بە درێژە دان بە گۆڕانی ئەو پارێزگا بە هەرێم و پەسەندی کردبوو کە کومیتەیەک بۆ شوێنگیری بەرێوە چوونی کارە مافییەکان بۆ پێکهێنانی هەرێم پێک هات.
بۆچوونی ئێوە