شەڕی ئابووری ترامپ دژی ئێران بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانانی

پۆل پیلار کارناسی باڵا و بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی سیا، لە یادداشتێکدا بە بیانووی ڕەخنە گرتن لە وتارێکی بڵاوکراوەی نیۆیۆرک تایمز، پاشهاتی پابەندنەبوون بە بەرجامی لێکدایەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: "نەیشنەڵ ئینترێست" لە یادداشتێکدا بە پێنووسی پۆل پیلار شرۆڤەکاری باڵای ڕێکخراوی سیا و لە وەڵامی وتارێکی بڵاوکراوە لە "نیۆیۆرک تایمز"دا ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەرجام و لەوان پاشهاتی پابەندنەبوون و پێڕەوی نەکردن لە مۆڵەتی دیاری کراوەی، لێکدایەوە.

ناوبراو لەو یادداشتەدا پابەندنەبوون بە بەرجامی تەنیا بە ئێران، شەڕی ئابووری یان رۆژهەڵاتی ناڤینەوە گرێ نەداوەتەوە، بەڵکوو ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئێستای بە پاشهاتی گرینگی ئەو کارە دەزانێت کە بە گوێرەی ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی تەریک کەوتنی زیاتری ئەمریکا.

دەقی یادداشتەکە لە خوارەوە دەخوێننەوە:

نزیکەی ساڵێک لە کشانەوەی دۆناڵد ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران یان هەمان بەرجام تێدەپەڕێت و هێشتا چکۆلەترین نیشانەیەک لە ئێران بۆ گەڕانەوەی دووبارەی بۆ سەر میزی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باشتر نەبینراوە. لە بەرامبەردا شایەدی بەرخۆدانی پێداگرانەتر و دیاری کردنی هێڵی بەرگریی شلگێرانەتر لە لایەن ئەو وڵاتەوەین. ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە وتاردانی ساڵی نوێی ئیراندا، ئەو ساڵەیان ناو نا ساڵی سەربەخۆیی هەنگاونان و هاوکاری نەکردنی یەک لایەنە و جەختیان لە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگریی ئێران کرد.

جێی سەرسووڕمان نییە کە زۆربەی دژبەرانی بەرجام کە زۆربەیان دژی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە گەڵ ئێرانن، هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ تا نیشان بدەن کە تەنانەت هەر ڕێککەوتنێکی ئیجابیش لە گەڵ ئێراندا واژۆ بکرێت، بێ ئاکام دەبێ. بۆ وێنە پاتریک کلاسۆن لە "ئەنیستیتۆی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناڤینی واشنتۆن" وتاردانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئیجابی هەڵسەنگاندووە.

سەیر نییە ئەگەر نیۆیۆرک تایمز بابەتێک لە بێن هۆبارد (Ben Hubbard) سەبارەت بە "گوشاری دارایی حزبوڵڵا لە بەیرووت و هاوپەیمانانی دیکەی ئێران کە لە ژێر گوشاری دارایین" لە برێت ستیفانز (Bret Stephans) بڵاو بکاتەوە و بەیانیی ئەو رۆژەش، ناوبراو لە ستوونێکدا و هەر لەو رۆژنامەیە بابەتێکی دیکە لە ژیر ناوی "لە رێی خودا" ئاراستە بکات و تێیدا بنووسێت کە ئۆباما هەڵەی دەکرد کە لای وابوو کەمکردنەوەی گەمارۆکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر توانستی ئێران بۆ ئاژاوەنانەوە لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا نابێت. بەلام لە ڕاستیدا ئۆباما هەڵەی نەدەکرد و ئەوە لێکدانەوەی هەڵەی "ستیفانز" و کەسانێکی دیکەیە کە بە پاڵپشتی لە داسەپانی دووبارەی گەمارۆکان، ژیانیان بۆ کەسانێک دژاور و پڕتێچوو کردووە کە بە جۆرێک هاوتەریبی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێن. مەگین ئەوەیە کە   لە هەر کەسێکی لەو بوارەدا چالاکە بێزار بین یان بە دیتنی ڕەنجی کەسانێک کە لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن، خۆشحاڵ بین؛ کە وا نییە.

دەنەدان و پەرەدان بە ڕەوتێک تەنیا لە دوو ئەگەردا کارامەیە کە بریتین لە گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتێک یان هاندانی وڵاتێک بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی، کە هیچکام لەو دوو ئەگەرە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە ئێران ڕوویان نەداوە.

هەموو شتێک پارە نییە

زۆربەی وتارەکەی هۆبێرد (Hubbard)، ئەو بەشەی کە ستیفانز باسی لێ نەکردووە، شی دەکاتەوە و باس لەوە دەکات کە بۆ و چۆن ئێرانو  هاوپەیمانانی سەرەڕای ئەو گوشارانە هەڵویستیان نەگۆڕیوە. ناوبراوان باس لەوە دەکەن کە گرووپگەلی سەر بە ئێران تێچوویەکی زۆریان نییە، لە پلان داڕشتندا پێڕەوی لە ئێران دەکەن و سیاسەتی لۆکاڵیان بە جۆرێک دەبەنە پێش کە ئەمریکا توانای پووچەڵ کردنەوەیانی نییە، زۆربەی ئەوان خاوەن داهاتی خۆیانن و ئەوەش دەبێتە مایەی سەربەخۆبوونیان. ئەو بابەتە بێ شک حزبوڵڵا دەگرێتەوە کە بە هۆی پێگەی سیاسیی بەربڵاوی وەک ئەکتەرێکی سیاسی داهاتی خۆی هەبێ. هۆبارد ئاماژە بەوەش دەدا کە مایک پەمپێئۆ لە دیداری ئەم دواییەی لە گەڵ "جەبران باسیل" سەبارەت بە داکشانی حزبوڵڵا دواوە و جەبران لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە کە "بە باوەڕی ئێمە حزبوڵڵا حزبێکی هەمیشەیی لوبنان بووە و حزبێکی تیرۆریستی نییە و نوێنەرانی پێگەیەکی بەرچاویان لای جەماوەری لوبنان هەیە".

هۆبارد لە زمانی خەباتگێڕێکی حزبوڵڵا کە ناوی نەدرکێندراوە، دەگێڕێتەوە کە گوشاری دارایی ناتوانێ ببێتە هۆی دابڕانی ئەندامانی حزبوڵڵا و دەڵێ "ئێمە بۆ پارە نەچووینەتە ڕیزی حزبوڵڵا"؛ شتێک وەک ڕۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین. چالاکیی ئێران لە ناوچەدا تەنیا بە پێی پارە سەری هەڵنەداوە، بەڵکوو پشت‌ئەستوورە بەو سابژێکت و زەینییەتەی کە بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئێرانە.

درێژەی ڕێککەوتنی ئێران لە گەڵ بەرجام

"ستیفانز"هەروەها هەوڵ دەدا، پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی گرێ بداتەوە بە نیگەرانیی لە هەنگاو و گەمارۆ شێلگێرانەکانی دیکەی ئەمریکا. ئەگەر سەرنج بدەین، تووشی پارادۆکسێک دێین کە ئەویش ئاماژەی ستیفانز بە پابەندبوونی وردبینانەی ئێران بە بەڵینەکانیەتی؛ دۆخێک کە دژبەرانی بەرجام بۆ سێ ساڵ وەک هەنگاوێکی گریمانەیی بۆ گوشار خستنە سەر ئێران لە لایەن کمپەینی گوشاری دەوڵەتی ترامپەوە کەڵکیان لێ وەرگرتووە. ئەگەر زیاتر بڕوانین دەبینین کە چۆن و چەندە پابەندبوون و ڕاهاتنی ئێران لە بابەتی کەڵک وەرنەگرتن لە چەکی کیمیایی، زیانی بە دژبەران و هاندانی ئابووریان گەیاندووە. ئەگەر ئێران بە ڕاستی بە دوای گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی بووایە، بە هۆی زیانە ئابوورییەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، خێرای چالاکیگەلی ناڤۆکی دەستپێدەکردەوە.

هەروەها بیر لە دیپلۆماسیی پێشنیاری "ستیفانز" بکەنەوە کە چۆن داوا لە وڵاتێک دەکات کە پابەندی بەڵێنێک بێت کە خۆمان پێشتر لە بری پابەندبوون پێی، لێی کشاوینەتەوە و پاشان بە خراپتر لەو بەڵێنانە هەڕەشە لەو وڵاتە بکەین. ئەو دیپلۆماسییەکی سەرسوورهێنەرە کە بە نەرم و نیانی ئاراستەی بکەی، بەڵام پاشان نە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە پێی پابەند نەبن.

لێکدانەوەی تاران هیچ شێوەی لێکدانەوەی پێشنیاریی "ستیفانز" نادات. هەڵوێستی دەوڵەتی ترامپ چ بە شێوەی زارەکی و چ بە شێوەی پراتکیگی هەمبەر بە ئێران، هەلێکی زۆر دەڕەخسێنێت بۆ ڕازی کردنی دەوڵەتی ئێران و سزادرانی تا ئاستی مومکین لە لایەن دەوڵەتی واشنتۆنەوە.

هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە هۆی داسەپانی گەمارۆکان بە تەواوەتی، پێدەچێ لە بری ئەوەی تەکنیکێک بێت بۆ وەلانرانی هاوردەی نەوتی ئێران کە کاریگەری لە سەر نرخی جیهانی نەوت و بە دوای ئەودا بەنزین دابنێت، کاردانەوەیەکە بە بەرخۆدانی ئێران.

بە پێچەوانەی کشانەوەی یەکجاریی ترامپ لە بەرجام، ئێران بڕیاری داوە کە چاوەروان بێت. ئەو پرسە تا ڕادەیەک بەو هۆیەیە کە وەک "ستیفانز" دەڵێت هەندێک بەربژێری دیموکراتی سەرۆک کۆماری ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری سەرکەوتن، دووبارە دەگەڕێنەوە سەر بەرجام. بڕیارێک کە ئێران بۆ مانەوە لە بەرجام داویەتی، نەک ئێران بەڵکوو ئەمریکای ژێر دەسەڵاتی ترامپی تەریک خستووە. هەر بۆیە نە تەنیا ئێران بەڵکوو تەواو کۆمەڵگای جیهانی نائەمریکیی ناو بەرجامیش کە ناویان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، دەتوانن لە گەڵ ئێران لە پەیوەندیدا بن.

ئێران مومکینە سەرەڕای نەگەیشتنی بە سەرچاوەگەلی ئابووری کە هەوڵی بۆ داوە، تا کۆتایی ماوەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا چاوەروان بێت. مومکینە سیاسەتوانانی تاران نەتوانن زیاتر لەوە چاوەروان بن. ئەوە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە بەردەمە. ڤیلیام برێنز قایمقامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا لە وەڵامی پرسیارێک لەوبارەیە وتبووی: "لام وایە لە ئێستادا ئێران دەیەوێ چاوەروانی کۆتایی دەوڵەتی ترامپ بێت، بەڵام ئەگەر ترامپ بۆ جاری دووهەم هەڵبژێردرێت، ئەو بەرژەوەندیانە دەکەونە مەترسییەوە و لە ناو دەچن".

ئەگەر شتێکی وا ڕوو بدات، زیانەکانی ئەو گوشارە تەنیا بەوی کە دەیبینین نابەسترێتەوە، بۆ وێنە ئەو شەڕانەی لە دژی ئێران کە "ستیفانز" پشتگوێی دەخات و لەوان شەڕی ئابووری لە دژی ئێران کە بۆتە مایەی شەڕی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی رۆژئاوایی و ئاڵۆزبوونی پەیوەندیی ئەمریکا و ئەوان، بە دوایدا دێ. ئەگەر ئەو ڕەوتە تێکدەرە دەستی پێنەدەکرد، ئێستا شایەدی قەیرانێکی ناڤۆکیی بێ نەوەستان دەبووین.

News Code 25908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =