ترامپ: گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کاریگەر بووە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتاردانی لە کۆنگریسی ئەو وڵاتە ئیدعای کرد کە داسەپانی گەمارۆکان لە دژی ئێران کاریگەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بی‌بی‌سی، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتاردانی لە نێوان نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگریسی بە ئاماژە بە داسەپانی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێان ئیدعای کرد کە گەمارۆی سەر ئێران کاریگەر بووە.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران، ئەو وڵاتەی تووشی ئاڵۆزی و سەرلێشوان کردووە، ئاوەها کە ئێران چیتر وڵاتی دوو ساڵ لەوە پێشی نییە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی وتاردانی دژە ئێرانیی ئیدعای کرد: ئێران لە دۆخێکی ئاڵۆزی ئابووریدایە و ناڕەزایەتی جەماوەری لە پێناو سەخڵەتی ئابووریی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت، بە ڕادەیەک کە شتێکی وای لێ نەماوە.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بە ئازاد کردنەوەی سەرچاوەگەلی دارایی ئێران و گواستنەوەی دراو بۆ ئەو وڵاتە هاوکات لە گەڵ ئازادیی چەند کەسی دووهاووڵاتی کرد و وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران و پاش ئەو پێدانی دراوێکی زۆر لە لایەن دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا، هەنگاوێکی تەواو هەڵە بوو.

ئەمریکا لە مانگی مەی ساڵی ڕابردووی زایینی بە شێوەیەکی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران کشاوە.

News Code 25858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =