بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەرقولئەوسەت، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: کاتێک داعش دەستی بەسەر مووسڵدا گرت، بەغدا هەڕەشەی لەسەر بوو و ئایەتوڵڵا سیستانی فەتوای جەهادی دەرکرد و زۆربەی گەنجان بۆ بەرەڤانی لەو وڵات هەستان.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر حەشدی شەعبی نەبووایە ئێمە لە مەترسیدا بووین. حەشدی شەعبی ئێمەی لە مەترسی ڕزگار کرد. ئەوان گیانفیداییان کرد. حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزی ئەمنیەتی عێراقە و بەردەوام دەبێت لە ڕاسپاردەییەکانی.
سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەمریکاییەکان لە عێراق وتی: ئەمریکییەکان پاش داگیرکردنی مووسڵ بە دەستی داعش لەسەر داخوازی دەوڵەتی عێراق هاتن و بۆ ئەوەی هێزە عێراقییەکان بتوانن بەرەڕووی ئەم تەنگژە ببنەوە. جەخت لەسەر ئەوەیە کە بنکەی سەربازی ئەمریکا و هێزی زەوینی شەڕی ئەمریکا لە عێراق نەبن.
ئەو پەیوەندی عەرەبستان و عێراقی بە ڕوو لە گەشە زانی و لە سەفەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ عەرەبستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگە هەواڵی دا.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بە پێگەی ناوچەیی عێراق کرد و وتی: ئێمە بەشێک لەم ناوچەیەین و دراوسێ گرینگمان وەک ئێران و تورکیا هەیە.
Your Comment