ئیسرائیل توانای بەربەرەکانێ لە گەڵ گرووپە فەلەستینییەکانی نییە

وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل دانی پێدا نا کە ئەو ڕژێمە لە بەرانبەر بەرخۆدانی فەلەستین لە غەزە نەتوانە و توانای بەرگری نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئاویگدور لیبرمان وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل لە ڕەوتی سەردان لە شارۆچکە زایۆن نشینەکانی سیدروت لە دەڤەری غەزە دانی پێدا نا کە ئیسرائیل لە گەنکاو و قەیرانێکی گەورە گیری کردووە و ترسی هەیە لە بەرەوڕوو بوونەوەی حەماس و گرووپەکانی تری بەرخۆدان لە غەزە و ئەمەش هۆکاری شکستی ئەمنیەتیە.

لیبرمان جەختی کرد: ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپام بینی کە لە سنووری غەزە جێگیر بوون بەڵام بە ئەم حاڵەوە لە بەرەو ڕوو بوونەوەی حەمسا ترسیان هەبوو و ئەمەش ئاکامی بڕیار و سیاسەتەکانی بنیامین نتانیاهۆیە.

ناوبراو داوای پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک بۆ هێرشی هەمە لایەنە بە غەزە و لەناو بردنی بەرخۆدان لە ئەو ناوچەیەی کرد.

شیاوی باسە لیبرمان لە کاتێکدا کە وەزیری شەڕ بوو، بەردەوام هەڕەشەی لەناوبردنی بەرخۆدان و تەنانەت تیرۆری ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماسی دەکرد بەڵام هەر جار شکستی دەهێنا لە بەرانبەر فەلەستینییەکانەوە و لە ئاکامدا هەر ئەو شکستانە بووە هۆی ئەوەی کە ناچار بە دەست لە کار کشانەوە بێت.

News Code 25822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =