مەرجی ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنی ئێف ٣٥ بە تورکیا

سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا مەرجی ڕێککەوتنی کۆتایی واشنتۆن لە گەڵ ڕادەست کرانی فرۆکەگەلی جەنگیی ئێف ٣٥ بە تورکیای، پێشخستنی ڕەوتی کڕیاری سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت لە لایەن ئەنقەرەوە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، پاتریک شاناهان، سەرپەرەشتی نوێی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆمیسیۆنی هێزی چەکداریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: واشنتۆن داوا لە تورکیا دەکات کە پابەندی پلانی کڕینی فرۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ بێت.

بەڵام هاوکات ناوبراو جەختی کرد کە ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکی پاتریۆتیش بکرێت.

دەسپێکی ناکۆکییەکان لە گرێبەستی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ و هاتنەئارای پرسی رادەست کرانی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە لایەن ڕووسیاوە بە تورکیا بە بایەخی ٢.٥ ملیارد دۆلار؛ پرسێک کە نیگەرانیی هاوپەیمانانی ئەنقەرەی لە ناتۆ بە دواوە بوو.

لە ڕووەوە پێنتاگۆن هەڕەشەی کردبوو کە لە ئەگەری پێداگریی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ ڕووسی، ئەمریکا فرۆشی فرۆکەگەلی جەنگیی ئێف ٣٥ هەڵدەپسێرێت.

لە بەرامبەردا دەوڵەی ئەردۆغان مەرجەکان لە بابەتی کڕینی پاتریۆت لە ئەمریکا بە بایەخی زیاتر لە ٣.٥ ملیارد دۆلار لە بری ئێس ٤٠٠ ڕووسی بە بێ وەڵام دانەوە ڕەت کردبۆوە.

News Code 25800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =