بڕیاری ترامپ لە دژی بەرزاییەکانی گوڵان سووکایەتی بە جیهانی ئیسلامە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانی ئەمڕۆیدا جەختی کرد: بە فەرمی ناسرانی بەرزاییەکانی گوڵان وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن ئەمریکاوە، سووکایەتی بە جیهان ی ئیسلام و جیهانی عەرەبە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانی ئەمڕۆیدا بە ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسرانی بەرزاییەکانی گوڵان وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: ئەو پرسە ڕووداوێکی گرینگە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی عەرەبی لە دژی ئیسرائیل.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: بڕیاری ترامپ بۆ بە فەرمی ناسرانی بەرزاییەکانی گوڵان وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی سووکایەتی بە جیهانی ئیسلام و وڵاتانی جیهانی عەرەبە، چونکە هەموو سەر ئەو باوەڕەن کە بەرزاییەکانی گوڵان داگیرکراوە و بەشێکە لە خاکی سووریا.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بەو کارەی نیشانی دا کە بەهایەکی ئەوتۆ بە وڵاتانی ئیسلانی و عەرەبی نادات، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان سەلماندی کە هیچ بەهایەک بە یاساگەلی نێودەوڵەتی، بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگای جیهانی نادات و تەنیا کاتێک کە بەرژەوەندییەکانی دابین بێت، ئاوریان لێ دەداتەوە.

ناوبراو بیری هێنایەوە کە ترامپ و هاوپەیمانانی کاتێک پرسی پاڵپشتی لە ئیسرائیل لە ئارادا بێت، دیترانیان بۆ گرینگ نییە و ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان بەو بڕیارە لە دژی بەرزاییەکانی گوڵان، پلارێکی قورسی گرتە ڕەوتی ئاشتی لە ناوچەدا و ئەوە جەسارەتەش کاتێک لە لایەن ترامپەوە دەخرێتە ڕوو کە جیهان هەمبەر بە بەپایتەختی ڕژیمی زایۆنی کرانی قودس بێدەنگ دەبن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختیشی کرد: بەوجۆرە درەنگ و زوو دەبێ چاوەروان بین کە ترامپ فەرمانێک لەبارەی ڕادەست کرانی کەنارەکانی رۆژئاوایی بە ڕژیمی زایۆنی واژۆ بکات.

ڕاشیگەیاند: ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە بەشداربووانی دانیشتنی داهاتووی سەرکردەکانی عەرەبی لە وڵاتی توونس، پلانی ئاشتی عەرەبی وەرگرنەوە و بگەڕێنەوە سەر خاڵی سیفر و دان بەوەدا بنێن کە هێشتاش بژێرەی بەرخۆدان باشترین بژێرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنییە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە بەشێکی لە وتەکانی ڕوانییە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەیرووت و وتی: بۆ ئێمە جێی شانازییە کە لە لایەن وەزیری دەرەوەی گەورەترین وڵاتی جیهان وەک دوژمنی ئەمریکا ناومان لێ دەبرێت. ئەوە نیشان دەدا کە بەرخۆدان و حزبوڵڵای لوبنان توانیویەتی گوشار بخاتە ڕژیمی زایۆنی و پێگەیەکی بەرزئ جەماوەریی لە لوبنان مسۆگەر کردووە.

وتیشی: پەمپێئۆ لە سەفەری لوبنان کۆمەڵێک درۆ و بۆختانی لە دژی ئێران و بەرخۆدان خستە ڕوو. ئەوی ڕاستە پیلانی گەورەترین وڵاتی جەنایەتکار و تیرۆریستی جیهانییە کە دەیەوێ لوبنانییەکان لە دژی یەکتری هان بدات. لە ڕاستیدا ئەمریکا هیچکات خوازیاری گەڕانەوەی ئاوارەگەلی سووری بە وڵاتەکەیان نەبووە و هەرچی لەوبارەیەوە دەیڵێت درۆیە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام پاڵپشتیی لە فەلەستین و ئامانجەکانی گەلی فەلەستین کردووە. بەڵام ئەمریکا بەردەوام چەقی خستۆتە بەردەم فەلەستینییەکان و بە دوای لە ناوبردنی ئەو گەلەیە.

News Code 25782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =