بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکدا بۆ پێش نوێژی هەینی شاری شیراز وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵک، داوایان کرد بە پەلە و جدی کاری یارمەتی گەیاندن بە لافاولێدراوەکان ئەنجام بدرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا کە بۆ حوجەتولئیسلام دژکام، پێش نوێژی هەینی شاری شیرازی نووسیوە جەختیان کردووە: ئێوە لە لایەن منەوە وێڕای گەیاندنی سڵاو وسەرەخۆشی من بە بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە بە بەرپرسان بڵێن خێرا و جدی یارمەتی خەڵک بدەن و هەوڵ بدەن بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکان.
بۆچوونی ئێوە