دەنگدانەوەی وتەگەلی نەورۆزیی رێبەری باڵا لە میدیاکانی جیهان

لێدوانە نەورۆزییەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە حەرەمی ڕەزەوی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا جۆراوجۆرەکانی جیهاندا بووە.

به گزارش خبرگزاری مهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتەدانەکەیدا لە حەرەمی حەزرەتی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد ڕایانگەیاند: گەمژەیەک دەیوت ئەگەر ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە لە شەقامەکانی ئێراندا شۆڕش دەکرێت و خەڵک ناتوانن نانیش بکڕن و گەمژەیەکی تریان دەیوت ساڵی ۲۰۱۹ کریسمەسی ئەمریکاییەکان لە تاران دەبێت کەچی هەمووی بە فشە دەرچوو.

رێبەری باڵا ڕاشیانگەیاند: تاکە رێگای گەیشتن بە قۆناخی پێشگرانەی ئابووری، ھیوابڕان لە یارمەتی و ھاریکاری کردنی رۆژئاواییەکانە، رۆژئاواییەکان نیشانیان دا کە ناکرێت چاوەروانیی یارمەتی، ڕاستگۆیی و هاوڕێتیان لێ بکرێت. بەڵام چاوەروانیی خەیانەت، پیلان و خەنجەر لێدان لە پشتەوەیان لێ دەکرێت. کۆریدۆری دارایی ئەورووپا زۆرتر لە شۆخی و گاڵتە دەچێت، هەڵبەت گاڵتەیەکی تاڵە و هیچ مانایەکی بۆ نییە.

بەڕێزیان ئاماژەی بەوەش دا: بە کوێریی چاوی دوژمنان درێژە بە تۆکمەترکردنی توانستی بەرگریمان دەدەین. دوژمنانی ئێمە دەبێ بزانن کۆماری ئیسلامی بە مووشەکگەلی وردبین و خاڵ‌پێکی خۆی لەم ناوچەدا بەرەنگاری هەر دوژمنێک دەبێت و تێکی دەشکێنێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوەش کرد: رۆژئاواییەکان ڕایانگەیاند کە بۆ عەرەبستان دامەزراوەی ناڤۆکی و کارخانەی بەرهەم هێنانی مووشەک دروست دەکەن. من لەوە کارەیان نیگەران نیم، چونکە دەزانم بە زوویی دەکەوێته دەست موجاهیدانی ئیسلامی.

لێدوانەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی جیهانی نێونەتەوەییدا بووە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز مانشێتی سەرەکیی خۆی بە وتەدانەکانی رێبەری باڵا تەرخان دا و نووسی: ئێران سەرەڕای ئەمریکا بەردەوامە لە گەشەدان بە توانستی بەرگریی خۆی.

ئەو هەواڵدەرییە لە درێژەدا نووسی کە رێبەری ئێران لە وتەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە: ئێران دەبێ بگەیێنینە پێگەیەک کە دوژمن بزانێ ناتوانێ هەڕەشەمان لێ بکات. لایەنی ئەورووپیی بەرجام لە پشتەوە بە خەنجەر لێی داین. وڵاتانی رۆژئاوایی سەلماندیان کە جێی متمانە نین.

ماڵپەڕی "المنار" وێرای بڵاوکردنەوەی ئانلاینی وتەکانی رێبەری باڵا، لە هەواڵێکی بە پەلەدا نووسی: ئیمام خامنەیی ڕایانگەیاند: من ناڵێم پەیوەندییەکانمان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی داخەین؛ بەڵام دژی ئینتیما و متمانەکردن بەوانم. بەڕێزیان هەروەها ئاماژەیان بە پاڵپشتی لە پەرەدان بە بەرهەم هێنانی نەتەوەیی کرد.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "المیادین"ی لوبنان-یش بەشگەلێکی گرینگی وتەکانی رێبەری باڵایان سەڤارەت بە بوارەکانی بەرگری و ئابووری ڕۆماڵ دا و لە زمانی بەڕیزیانەوە ڕایگەیاند: گەمارۆکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی خۆبەڕیوەبەریی ئێرانی و ئینتیمای کەمتر بە داهاتی نەوت. هەموو دەزانین کە دوژمن خەریکی شەڕی ئابووری لە گەڵ ئێمەیە و ئێمە دەبێ دوژمن لەو شەڕەدا تێک بشکێنین.

ئیمام خامنەیی ڕاشیانگەیاند: ئێمە سەرەڕای بێزاریی دوژمن درێژە بە پلانی بەرگریی خۆمان دەدەین.

هەواڵدەریی بی‌بی‌سی لە هەواڵێکی بە پەلەدا و بەر لە کۆتایی لێدوانەکانی رێبەری باڵا، بە مانشێتی "کۆریدۆرە داراییەکانی ئەورووپا لە گاڵتە و شۆخی دەچێت"، وێرای ڕۆماڵ دانی وتەکانی بەڕیزیان، نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی دەسەڵاتگەلی ئەورووپی دەبوو بەر لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوڤۆکی، پێداگرانە لە سەر هەڵوێستی خۆیان دەوەستان و بەڵێنەکانی خۆیان ڕادەپەڕاند، بەڵام هاوکاتی هوشداردان بە ئێران بۆ نەکشانەوە لە بەرجام، خۆیان گەمارۆی نوێیان بە سەردا داسەپاندین.

ماڵپەڕی هەواڵی "النشره"یش وێرای بڵاوکردنەوەی وتەکانی رێبەری باڵا، لەوبارەیە ڕایگەیاند: ئێران سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گەشەدان بە تەکنۆلۆژیای بەرگریی خۆی، دوژمنانی ئێمە دەزانن مووشەکگەلی وردبین و خاڵ‌پێکی ئێران توانای کردنە ئامانجی بنکەکانیانی لە ناوچەدا هەیە.

هەروەها ماڵپەڕی "العهد" لەوبارەیە ڕایگەیاند: ئیمام خامنەیی لە لێدوانەکانی ئەمڕۆیان، ڕایانگەیاند کە دوژمن چەندین ملیارد دۆلار بۆ گۆڕینی هزر و بیری کۆمەڵگای ئێمە خەرج دەکات و لە بەرامبەر پێشکەوتنی ئێمە و پێکهاتەی کۆمەڵگای ئیسلامیدا دەوەستن.

هەواڵدەریی یۆرۆنیووز-یش بەشگەلێکی زۆری لە لێدوانەکانی رێبەری باڵای ڕۆماڵ دا و لە زمانی بەڕێزیانەوە گێڕایەوە: ئەگەرچی سیاسەتوانانی رۆژئاوایی کۆت و شەلووار لە بەر دەکەن و خۆیان بە کراوات و جانتای سامسۆنێتەوە و ئۆدکۆلۆن دەڕازێننەوە، بەڵام دەروونیان بە مانای ڕاستەقینە دڕندانە و دزێوە.

ئەو هەواڵدەرییە لە درێژەدا ڕوانییە لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە عەرەبستانی سعوودی و لە زمانی بەڕیزیانەوە ڕاشیگەیاند: من خراپتر لە دەوڵەتی سعوودی شک نابەم، هەم گەندەڵە و هەمیش ستەمکارە. ئەگەر لەوێ بنکەی ناڤۆکی دروست بکرێت کێشەی نییە، چونکە سەر بەوانە. من لەوە کارەیان نیگەران نیم، چونکە دەزانم بە زوویی دەکەوێته دەست موجاهیدانی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، رێبەری ئێران سەبارەت بە ئەورووپییەکان ڕایانگەیاند: ئەورووپا بە شێوەی پراتیگی لە بەرجام کشاوەتەوە، کۆریدۆری دارایی ئەورووپا زۆرتر لە شۆخی و گاڵتە دەچێت، هەڵبەت گاڵتەیەکی تاڵە و هیچ مانایەکی بۆ نییە.

News Code 25736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =