AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١ ٠٨:٢٨

ڕێبەری باڵای ئێران:

ڕێگای چارەسەریی کێشەی بژێوی خەڵک بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانە

ڕێگای چارەسەریی کێشەی بژێوی خەڵک بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانە

ڕێبەری باڵای شۆڕش بە ناونانی ئەمساڵ بە ساڵی پەرەدان بە بەرهەم هێنان جەختیان کرد: ڕێگای چارەسەریی کێشەی بژێوی خەڵک بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە و ناوی ئەم ساڵەیان نا ساڵی پەرەدان بە بەرهەم هێنان.

 لەو پەیامەی ڕێبەری باڵای ئێراندا هاتووە: ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ لە ڕووداو بوو، گەلی ئێران بە ڕاستی درەوشانەوە، دوژمنەکان پیلانیان گێڕا، پیلانیان بۆ گەلی ئێران بوو، بەهێزی و خۆراگری گەلی ئێران و هیمەتی گەنجان،پیلانی دوژمنەکانی پووچەڵ کردەوە. لە بەرانبەر گەمارۆکاندا گەلی ئێران هەم لە بواری سیاسی و هەم ئابووری کاردانەوەی بەهێز و خۆڕاگرانەیان بوو.

ڕێبەری ئاماژەیان بە کێشە ئابوورییەکان و گەمارۆی وڵاتانی بیانی دژی ئێران دا و جەختیان کرد: ڕێگای چارەسەریی هەموو ئەم گرفتانە، گەشەپێدانی بەرهەم هێنانی نەتەوەییە.

ڕاشیانگەیاند کە دەبێ هەموان هەوڵ بدەین بەرهەم هێنان لە وڵات پەرە بسێنێت کە ئەگەر پشت بە خوا وابێت و ئەوە بێتە دی بەرێژەیەکی بەرچاوکێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەبێت.

News ID 25724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha