نامەکانی ئۆباما بۆ ڕێبەری شۆڕش/ دانوستانێکمان لە گەڵ ئەمریکا نییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی العالم وتی: دانوستانێکمان لە گەڵ ئەمریکا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەم هەفتەیە میوانی بەرنامەی "من طهران" ی کەناڵی العالم بوو. لە ئەو گفتوگۆیەدا سەرۆکی مەجلیس سەبارەت بە چەند پرسی جیاواز قسەی کرد.

ئەمریکا لە گەڵ هەمووان شەڕی هەیە / پرسی نامەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی

ئەلعالەم: لە گەڵ کێشەی جۆراوجۆر بەرەوڕووین کە لە سەرەتا لە سەر پرسی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران قسە دەکەین؛ یەک ساڵ پێش سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە لە بەرجام چووە دەرەوە و پاشان گەمارۆی نوێی بە سەر ئێران سەپاند. پێش قسە لە سەر باسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە سەر باسی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران قسە دەکەین. لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو چەمکە و واتاکانی ئەو کارە واتا سەپاندنی گەمارۆ دژی ئێران لە ئەم ماوە زەمەنییە و بە چ شێوەیەکە؟ و ئێران لە بەرانبەر ئەو سیاسەتە دەوەستێتەوە؟

لاریجانی: کێشەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە بواری نێودەوڵەتی تەنیا لە گەڵ ئێران نییە و لە گەڵ هەموو وڵاتەکان کێشەی هەیە، ئەمریکا لە گەڵ چینیش کێشەی هەیە، لە ڕێککەوتنی مووشەکی لە گەڵ ڕووسیاش چووەتە دەرەوە، لە ڕێککەوتنی کەشوهەوایی پاریس چووەتە دەرەوە، لەم دواییە لە گەڵ تورکیا تووشی کێشەی هاتووە و ئەمە نیشان لە ئەوەیە کە دەوڵەتی ئەمریکا، دەوڵەتێکی نابەرپرسیارە و کاری بە بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە، کشانەوە لە بەرجام نیشانی ئەوەیە کە نابێت باوەڕ بە ئەمریکا بکرێت.

ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران لە سەر داوای خودی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام بووە، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دوو نامەی بۆ رێبەر نووسی و ڕایگەیاند پیتاندنی ناڤۆکی ئێرانی قبووڵە، مافی نەتەوە و دەوڵەتی ئێرانی قبووڵە و دەیانەوێت لە گەڵ ئێران دانوستان بکەن، پاش ئەوە دوو نامە کە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە نووسرا، ئێران قبووڵی کرد دانوستانەکان لە دۆخێکی تایبەت ئەنجام بدات؛ پاش دانوستانێکی زۆر دوور و درێژ لە گەڵ ١+٥ ڕێککەوت، ئێستا ئەمریکییەکان لە ئەو ریککەوتنە چوونەتە دەرەوە ئاڵبەت ئەوان بە دوای ئەوەوە بوون کە ڕیککەوتنەکە تێک بدەن بەڵام وڵاتانی تر ئەو بابەتەیان قبووڵ نەکرد، خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا گەمارۆکانی بە سەر ئێران سەپاندەوە بەڵام جیهان ئەوەی قبووڵ نەکرد، ئاڵبەت ئەگەری هەیە بریک لە کۆمپانییەکان لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا ئەوەیان قبووڵ کردبێت بەڵا ئێوە دەیبینن ئەمڕۆ ئێمە لە گەڵ تورکیا، چین و وڵاتانی تر پێوەندی بازرگانیمان هەیە؛ ئێوە دەبینن کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوو بەرێز حەسەن ڕۆحنی سەردانی عێراقی کرد و چەندین ڕێککەوتنیان کرد، ئەوە نییە کە جیهان تەسلیمی بڕیارەکانی ئەمریکا بێت.

ئێمە دانوستانێکمان لە گەڵ ئەمریکا نییە/ ئێمە یەک جار ڕێککەوتنمان کرد و تەواو بووە و مەرجێکی تر قبووڵ ناکەین

ئەلعالەم: بە ڕای ئێوە ئایا دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بە دۆخێکی نوێ ئەنجام دەدرێت؟

لاریجانی: ئەوان قسەگەلێکیان هەیە، دەڵێن بۆ دانوستان مەرجمان هەیە بەڵام ئێمە ڕێککەوتنێکمان لە ئەو دۆخە نییە، ئێمە یەک جار رێککەوتنمان کرد و تەواوی بووە و ئامادە نین مەرجێکی تر قبووڵ بکەین؛ ئەوان ئەبێ پێبەندی ڕێککەوتنی پێشوو بن کەواتە ئێمە دانوستانێکمان نییە.

ئەلعالەم: ئەگەر دەوڵەت پرسی دەست پێکردنەوە یان دەست پێنەکردنەوەی دانوستان بنێرێتە مەجلیس مەرجەکانی ئێوە بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان چییە؟

ئێستاکە ئێمە لە سەر هەمان بڕیارین کە پێشتر داومانە و پرسێکی دیکە نەهاتووەتە ئاراوە.

News Code 25720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =