بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتد پرێس، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ شێخ سەباح خالد سەباح وەزیری دەرەوەی کوەیت بە ئاماژە بە ناکۆکیی نێوان چەند وڵاتی عەرەبی لە گەڵ قەتەر، وتی: ئەو ناکۆکیانە بە زیانی ناوچە (رۆژهەڵاتی ناڤین) و جیهانە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا پاگەندەی کرد: پێویستە وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس سەبارەت بەو ئاستەنگەی کە هەموویان بەرەوڕوویین، پێکەوە هاوکاری بکەن.
وتیشی: هەوڵ دەدەین یارمەتی ئەو وڵاتانە بدەین کە پێکەوە کۆمەڵێک لەو بەستێنە هاوبەشانە بدۆزنەوە. هەموو هەڕەشەی هاوشێوەمان لە سەرە؛ هەڕەشەگەلێکی وەک ئەلقاعیدە، داعش و کۆماری ئیسلامی ئێران.پێکەوە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ هەتا رێگە بۆ چارەسەری ناکۆکیی نێوان ئەو وڵاتانە خۆش بکەین.
Your Comment